بەهۆی بەفر بارینی زۆرە هەندێ لە ڕێگاكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران داخراون کوردستانی

نوچەنێت: دیاری عەلی

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند، بەهۆی بەفربارین و بارانی زۆرە، هەندێ لەڕێگاکان ئاستەنگیان بۆ دروست بووە، بووەتە هۆی شکاندنی چەندین دار و درەخت، تیمەکانمان سەرقاڵی لابردنی ئەو ئاستەنگەكانن.

ڕۆژی پێنجشەممە (8/1/2026) ڕەوەند مەغدید گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند، ڕێگەی زینی وەرتێ داخراوە، ئەو ڕێگەیە ئیدارە سەربەخۆکانی نێوان سۆران و ڕاپەرین بە یەكەوە دەبەستێتەوە.  گوتیشی، چەندین ڕێگەی دیکە وەک (سۆران بۆ قەزارکانی مێرگەسۆر، سیدەکان و چۆمان) بەهۆی بەفرەوە ئاستەنگییەکی زۆریان دروستبووە، داواکارین هاونیشتیمانیان هاتووچۆی پێدانەکەن.

هاوكات موقەدەم کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، تەنها بەفربارین نەبووەتەهۆی داخستنی ئەو ڕێگایانە، باران بارین و ڕەشەبا بووەتەهۆی شکاندنی درەختەکان و ئاستەنگی بۆ ڕێگاکان دروست کردوە بۆ هاتووچۆکردن، گوتیشی، لەهەموو ئەوناوچانەی ئاستەنگیان بۆ دروست بووە ، تیمەکانمان ناردووە تا ئەو ئاستەنگیانە لابەرن.

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران گوتیشی، دوو ئۆتۆمبێل لەلایەن تیمەکانیانەوە کە لەناو بەفر گیریان خواردبوو ڕزگار کراون، ئاگاداری هاووڵاتیانیش دەكەینەوە، ڕۆژانە هەتا نیوەڕۆ و ئێوارانیش لەدوای کاتژمێر (4)ـی ئێوارەوە شەقامەکانی دەرەوەی سنورەکەیان دەبەستن، چونکە بۆ هەندێک جۆری ئۆتۆمبێل گونجاونین بۆ بەکارهێنان ئەوشەقامانە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە (2026/1/10) لەڕاگەیێندراوێکیدا دەڵێت: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لەگەڵ بارانی پچڕ پچڕ تا کاتی ئێوارە، لەهەندێک ناوچە لە درەنگانی شەو تا بەرەبەیان، تەم دروست دەبێت،پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بۆ(2-4)

سەبارە بە سبەی یەکشەممە، ئاماژە بەوەدەكات،  ئاسمان ساماڵ دەبێت و نیمچە هەوردەبێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بۆ (2-4) پلە دەبێت، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو سبەی بە پلەی سیلیزی  بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر : 13 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 10 پلەی سیلیزی

دهۆک : 10 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 11 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 14 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 11 پلەی سیلیزی

سۆران : 7 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 15 پلەی سیلیزی

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین