یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی بەڕێوەدەچێت کوردستانی

نوچەنێت

لەدوای دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل بڕیارە سبەی یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، هاوکات سەرچاوەیەک لەبەرەی گەڵ رایگەیاند، ئەگەر هەستمان بە دەستوەردانی سیاسی لە کەیسەکەدا کرد یان گومانمان لە پرۆسەکە هەبوو، داوا دەکەین دادگاییکردنەکە بگوازرێتەوە بۆ هەولێر.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/1/11) سەرچاوەیەکی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی ئاشکرای دەکات، بڕیارە سبەی کاتژمێر (09:00)ـی بەیانی یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

لەلایەکی دیکە سەرچاوەیەکی دیکە لە بەرەی گەل، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئاماژەی بەوە کردووە، دوای ئەوەی سبەی یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی لاهور شێخ جەنگی لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت، ئێمە وەک بەرەی گەل ئەگەر هەستمان بە دەستوەردانی سیاسی لە کەیسەکەدا کرد یان گومانمان لە پرۆسەکە هەبوو، داوا دەکەین دادگاییکردنەکە بگوازرێتەوە بۆ هەولێر.

هەروەها ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی داوایان کردووە، دادگای پێداچوونەوە وردبینی لە دۆسییەکەدا بکات.

دادگایکردنی سەرۆکی بەرەی گەڵ لە کاتێکدایە،  لە (22)ـی ئابی (2025)، ژمارەیەک هێزی ئەمنی و سەربازی هێرشیان کردە سەر بارەگای سەرەکیی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، لە هۆتێل لالەزار. لە ئەنجامدا ژمارەیەک کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. دواتر لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی و ژمارەیەک لە سەرکردە و کارگێڕانی بەرەی گەل دەستگیرکران. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین