مەسرور بارزانی لەگەڵ کۆنسوڵی گشتیی میسر لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ دووشەممە (12/1/2026) حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ باڵیۆز مەحموود فاروق یوسف، کونسوڵی گشتیی میسر لە هەرێمی کوردستان" کۆبووەوە و بەیەکەوە گفتوگۆیان لەبارەی ڕەوشی ناوچەکە و سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ قاهیرە کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا بە گشتی "گفتوگۆ لەبارەی سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکی حکومەت بۆ قاهیرە" کرا و بە تایبەتیش تاوتوێی کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی لەگەڵ عەبدولفەتتاح ئەلسیسی سەرۆک کۆماری میسر کرا. هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا مەحموود فاروق یوسف "کونسوڵی گشتیی میسر، ئاماژەی بە گرنگیی سەردانەکە و ڕۆڵی لە پێشخستنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکان"دا کرد.
باڵیۆزی گشتیی میسر لە هەرێمی کوردستان، سەرەڕای خستنەڕووی گرنگی ئەو سەردانە خواستی وڵاتی میسڕیشی "بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە" و مەسرور بارزانیش "پيزانینی بۆ ڕۆڵی میسر و سەرۆک سیسی لە پشتیوانیکردنی پرسی کورد و ئاشتیی و سەقامگیریی ناوچەکەدا دەربڕی."
ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە ئێوارەی ڕۆژی شەممە (20/12/2025) مەسرور بارزانی سەردانی قاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسڕی کرد و لەلایەن ئەحمەد فوئاد هنو وەزیری ڕۆشنبیری و ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی وڵاتەکە پێشوازی لێ کرا و لەگەڵ عەبدولفەتتاح ئەلسیسی سەرۆک کۆماری میسر بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندیی نێوانیان کۆبووەوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment