سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کرد
نوچەنێت
ڕۆژی سێشەممە (2026/1/13) حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد، لە کۆبوونەوەیەکدا، کە وێندی گرین، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، باسیان لە، "برەودانی زیاتر بە پەیوەندی دوولایەنە، دۆخی گشتیی عێراق و دانووستاندن، گفتوگۆی لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ کرا".
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی حکومەتی هەرێم، "هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدراڵیی هەرێمی کوردستان، دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم و بەردەوامبوونی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە، بە هەر دوو مووچەی مانگەکانی یازدە و دوازدەی ساڵی ڕابردووەوە".
لای خۆیەوە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق، "پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێم و بە تایبەتی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێم لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە". هاوکات ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، "هەرێمی کوردستان هاوبەش و هاوپەیمانێکی بەهێز و گرنگی ئەمەریکایە لە ناوچەکەدا".
لە بەرامبەردا، سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوکاری و پشتیوانی بەردەوامی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کرد، تەوەری تری گفتوگۆکەش بریتی بوولە دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی ناوچەکە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment