نووسینگەی مەلا بەختیار: تانە لە دورخستنەوەی مەلا بەختیار دەدەین
نوچەنێت
ئەمڕۆ سێشەممە (2026/1/13) مەلا بەختیار یەکێک لە کاندیدە دیارەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك كۆمار ناوی خۆی تۆماركردبوو، بە وتەی خۆیشی یەكێكە لەو كاندیدانەی كە دەتوانێت پۆستی سەرۆك كۆمار لە نێوان یەكێتی و پارتی یەكلایی بكاتەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بڕوانامە، لە كاندید بوون دوورخرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوورخستنەوەی مەلا بەختیار بەهۆی ئەو مەرج و رێنماییانەی كە بۆ كاندیدەكان دیاریكراوە مەرجی سەرەكی بوونی بڕوانامەی بەكالۆریسە لە یەكێك لە زانكۆ بڕواپێكراوەكان، بەڵام مەلا بەختیار خاوەنی بڕوانامەی پێویست نییە بۆ ئەوەی پێشكەش بە لیژنەی تایبەت بە وردبینیكردنی ناوی كاندیدەكانی بکات.
باس لەوەش دەکرێت، مەلا بەختیار بڕوانامەیەكی پێشكەش بەو لیژنەیە كردووە، بەڵام بڕوانامەكەی ڕەتكراوەتەوە، هاوكات داواشیان لێكردووە كە تا کاتژمێر (12)ـی نیوەرۆی ئەمڕۆ دواین بڕوانامەی خۆی پێشکەش بەو لیژنەیە بکات، بەهۆی ئەوەی ناوبراو نەیتوانیوە بەڵگەی پێویست بۆ هەبوونی بڕوانامە پێشکەش بکات بۆیە لە کاندیدبوون دوورخرایەوە.
لەدوای ئەو بڕیارە، نووسینگەی مەلا بەختیار بڵاوی کردۆتەوە، ناوبراو لەبەر دوو هۆکار لە کێبڕکێی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دوورخراوەتەوە و تانە لە بڕیارەکە دەدەن، هەروەها دەشڵێت، هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی ئەو دوو کێشەیە دەستپێکردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کاری پێویستی بۆ دەکەن. ئەو نووسینگەیە دەشڵێت، هۆکاری ڕەتکردنەوەی کاندیدبوونەکەی پەیوەندی بە "بڕوانامە و ڕەگەزنامەی دایکی"ـیەوە هەبووە.
جێگەی باسە، بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق (80) کەس لە لایەنە جیاوازەکان خۆیان کاندید کردبوو، بەگوێرەی زانیارییەکان (70)ـیان بەهۆی مەرجە یاسایی و دەستوورییەکانەوە دوورخراونەتەوە و ئێستا تەنیا (11) کاندید لە کێبڕکێکەدا ماونەتەوە. مەلا بەختیار کەسایەتیی سیاسیی دیاری کوردستان و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کەیەکێکە لەو کاندیدانەی دوورخراوەتەوە، لە (5)ـی کانوونی دووەمی (2026)، بە شێوەیەکی سەربەخۆ خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کردبوو.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment