بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دراوەكەی ئابووریی ژاپۆن لە هەڵكشاندایە شیکاری ئابوری

نوچەنێت: سنوور یاسین

دوای دەیان ساڵ بۆ یەکەم جار بەهای دراوی ژاپۆن دەگەڕێتەوە بۆ دۆخێکی ئاسایی، پشکەکانی ئابووریی ئەو وڵاتە لە جیهاندا ئاستێکی بەرز تۆمار دەكات، بەجۆرێك کاریگەری ئەرێنی لەسەر کەرتی ئابووری ئەم وڵاتە دەبێت بە تایبەتی بۆ وەبەرهێنەران.

ڕۆژی شەممە (2026/1/17) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، ماتیو کلاین، شرۆڤەکاری ئابووریی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "بۆ یەکەم دوای چەندین دەیە ئابووریی ژاپۆن ڕووی لە هەڵکشانەوە کردووە، بەهای دراوی ئەم وڵاتە بەرز بووەتەوە، ڕیزبەندی لە ئابووری جیهاندا بەرز بووەتەوە و وەبەرهێنەران و بازرگانان بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسفی دەکەن". شرۆڤەکارە ئابوورییەکە پێی وایە، "ژاپۆن جارێکی تر دەبووژێتەوە و زیاتر بەرەو پێشەوە دەچێت".

بە گوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی ئەوەی ژاپۆن قەرزێکی زۆری لەسەر کەڵەکە ببوو هاوشانی بازاڕە گەورەکانی تری قەرزی وەک ئەمەریکا، کە داهاتی گەنجینەی لە چەند مانگی ڕابردوودا تا ڕادەیەک جێگیر بووە، چونكە پێشتر ناجێگیری زیاتری بەخۆیەوە بینیوە و بە وریایی زیاترەوە مامەڵەی ئابووری کردووە، بە جۆرێک ژاپۆن گەورەترین قەرزی گشتی لە جیهاندا دروست کردووە کە (230٪) ی (GDP)ــی تێپەڕاندووە و گەشەی دارایی ئەم وڵاتەش لەم ساڵانەی دواییدا بەهێزتر بووە.

بازرگانان، بەکاربەران و وەبەرهێنەرانی ژاپۆنی داهاتوویان نادیار بوو لە (30) ساڵی ڕابردوودا بەهۆی ئەوەی بەرزترین ڕێژەی سوود بەرەو نادیاری دەڕۆیشت، بەڵام لە ئێستادا ڕەوشی کار، ئامانج و داهاتیشیان بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت.

دراوی یەنی ژاپۆنی سێیەمین دراوە لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی دوای هەریەکە لە  دۆلاری ئەمریکی و یۆرۆ لە (1871) حکومەتی ئەوکاتی ژاپۆن بە فەرمی یەنی وەک دراوی ژاپۆن پەسەندکرد، بانکی ژاپۆن لە (1882) وەکو بانکی ناوەندی دروستکرا و یەکەم دراوی دەرکرد، دواتر دراوەکە بە تەواوەتی بەهای خۆی لەدەستدا و بەهای دۆلارێکی ئەمریکی لە ساڵانی (2022-2020) لە نێوان (103,92) بۆ (142,73) یەن بوو.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین