نەوتی سوکی تەکساس (WTI) پێش نەوتی برێنت کەوتەوە
نوچەنێت
ئامادەکردنى: ژیوار سلێمان سەلکە
نەوتی سوکی تەکساس (WTI)، کورتکراوەی ناوی (West Texas Intermediate)، یەکێکە لە پێوەرەکانی سەرەکی نرخی جیهانی بۆ نەوتی خاو، بەشێوەیەکی گشتی ئاماژە بۆ ئەو نەوتەیە کە لە ئەمریکا بەرهەم دەهێنرێت، بەتایبەتی ناوچەکانی تەکساس، ئۆکلاهاما، داکۆتای باکوور و حەوزی پێرمیان.
هەموو رۆژێک نرخێكی نوێ
سەرهەڵدانی جەنگ لە نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیلدا لە (28)شوباتی ئەمساڵدا، بازاڕەکانی وزەی جیهانی هەژاند، ناسەقامگیری لە نرخی نەوتدا دەستیپێکرد، داخرانی گەرووی هومرز بەڕووی وڵاتانی جیهاندا کە شوێنی تێپەربوونی (20%) نەوت و (20%(گازی جیهانە، بوو بەهۆی پچڕانی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ جیهان، هەروەها دەست ڕانەگەیشتی ئەوروپا و ئاسیا بە نەوتی ئەو ناوچانە وایکرد نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەو، بەهۆی بەرزی خواست لەسەر دابینکردنی ئاسایشی وزە و کەمبوونەوەی بڕی وزە لەجیهاندا، لە کاتێکدا بەر لە دەستپێکی جەنگ نرخی نەوتی برێنت و نەوتی سوکی تەکساس کە دوو پێوەری جیهانی نرخی نەوتن، بەهۆی گۆرانکارییە سیاسیەکان و بەردەوامیدان بە دانوستاندنەکان یاخود ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگ، لە بازنەی بەرز و نزمی نرخەکاندا دەسوڕانەوە، هەر ئەمەش وایکرد نرخی نەوتی برێنت بە تێکڕایی پێش جەنگ لە دەوروبەری (70) دۆلار و نەوتی سوکی تەکساس لە دەوروبەری (60)دۆلار بوو، هەمیشە نرخی نەوتی سوکی تەکساس لە خوار نەوتی برێنتەوە بووە، بە هۆی ئەوەی برێنت لە دەریای باکوور بەرهەم دەهێنرێت و دەتوانرێت بە ئاسانی بە تانکەری کەشتی نەوت هەڵگر بۆ هەر شوێنێکی جیهان بنێردرێت. بە ئاسانی دەستی بە ئەوروپا و ئاسیا و بازاڕە جیهانییەکان دەگات، زۆرجار مەترسییەکی جیهانی زیاتر لەخۆدەگرێت، بەڵام لەگەڵ دەستپێکی جەنگ نرخەکان رۆژانە گۆرانکارییان بەسەردا هات و بازاندانێکی وا لە نرخی نەوت ڕوویداوە کە گەشتەوە بە ئاستی سێ ساڵ بەر لە ئێستا، کە هەر یەک لە نرخی نەوتی برێنت و نەوتی سوکی تەکساس ئاستی (100) دۆلار بەرەو سەریان تێپەڕاندووە، لە هەندێک ڕۆژدا تا نزیکی (120) دۆلار گەیشتون.
ئەوەی جێگەی سەرنجە نرخی نەوتی سوکی تەکساس لە کۆتایی مانگی ئاداردا دەستی بە بەرزبوونەوە کرد، بەجۆرێکی جیاواز کە نرخەکەی لە نەوتی برێنت بەرزتر بۆوە، ئەمەش یەکەمین جارە لە مێژوودا لە دوای ساڵی (2008) نرخی نەوتی سوکی تەکساس بگاتە ئاستێک لە نرخی نەوتی برێنت بەرزتربێت.
رۆژى (2026/4/7) نرخی وزەی جیهانی نەوتی سوکی تەکساس بە (115) دۆلار و نەوتی برێنت بە (111) دۆلار مامەڵەی پێوە کرا، ئەمەش بەنزیکەیە دەکاتە رێژەی (77%) نرخی نەوتی سوکی تەکساس بەرزبۆتەوە بەبەراورد بە پێش جەنگ، کە بە هۆی هۆشدارییەکانی دۆناڵد ترەمپ لە لەناوبردنی شارستانیەتی ئێراندا دۆخی بازاڕی وزەی جیهانی بە تەواوی شێوێندرا.
هۆکارەکانی پشت بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سوکی تەکساس
هۆکار گەلێکی زۆر هەن کە بوونە هۆی ئەوەی نەوتی سوکی تەکساس بەهاکەی بەمجۆرە بەرزبێتەوە، سەرەکیترین هۆکار داخرانی گەرووی هورمزە، وڵاتانی بەکاربەی نەوت پێویستیان بە نەوتێک هەیە کە بە خێرایی بگەینرێت و ببێتە جێگرەوەی نەوتی برێنێتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەمەش لە ئێستادا نەوتی سوکی تەکساس باشترین جێگرەوەی خێرایە بۆ پاڵاوگەکانی ئاسیا و ئەوروپا، بە شێوەیەکی گشتی ئەوروپا گەورەترین هاوردەکاری نەوتی خاوی ئەمەریکایە، بەڵام کێبڕکێیەکان پەرەی سەندووە و کڕیارە ئاسیاییەکان بەدوای جێگرەوە دەگەڕێن لە ئەمەریکاوە بۆ ئەفریقا و ئەوروپا بۆ ئەوەی جێگەی نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێتەوە کە ناتوانێت بە گەرووی هورمزدا بڕوات، هەروەها هۆکارێکی تر پەیوەندی بە گرێبەستی کڕیارانی نەوتەوە هەیە بەو پێیەی کە گرێبەستی نەوتی بەردەست گرانتر دەبێت لە گرێبەستی نەوتێک کە لە داهاتوودا بگات، بەهۆی دواکەوتنی گەیشتنی نەوتی برێنێت گرێبەستەکانی بۆ مانگی حوزەیرانە و نرخەکەی کەمترە بە بەروارد بۆ نەوتی سوکی تەکساسی بەردەست کە گرێبەستەکانی بۆ مانگی ئایارە و نرخەکەی گرانتر دەبێت، هەروەها گرێبەستی مانگی ئایار گەیاندنی نزیکترە، بۆیە بازرگانان پارەی زیاتر دەدەن بۆ دابینکردن و دەستکەوتنی نەوت بە شێوەیەکی دەستبەجێ و ترسی گرانتربوونی نەوتیان هەیە بە هۆی ئەم جەنگەی ئێستا.
هەروەها هۆکارێکی دیکەی بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوتی تەکساس، زیادبوونی خواست لە بازارەکانی ئەمریکا بۆ سووتەمەنی لەلایەن کارگەکان، هەروەها دابینکردنی سووتەمەنی فڕۆکە، مەترسی کەمبوونەوەی نەوت لە کۆگاکانی ئەمریکا بەهۆکاری ئەوەی پاڵاوگەکان بە هەموو توانایەکەوە کاردەکەن بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ ناوخۆ و دابەزاندنەوەی نرخی گاز و دیزڵ لە ئەمریکادا.
ئایا کرانەوەی گەرووی هورمز لە بەرژەوەندیی ئەمریکادایە ؟
کرانەوەی گەرووی هورمز واتە گەڕانەوەی سەقامگیری نرخی وزەی جیهانی، ڕاستە ئەمەریکا بەرهەمهێنەرێکی گەورەی نەوتە و بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سوکی تەکساس لە بەرژەوەندیی ئەمەریکادایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە داخراویی مانەوەی گەرووی هورمز واتە داڕمانی ئابووریی جیهانی چونکە زۆربەی وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمەریکا و ئەوروپا و بە تایبەتیش ئاسیا پشت بە نەوتی کەنداو دەبەستن لە دابینکردنی ئاسایشی وزە بۆ وڵاتەکانیان و پیشەسازییە پێترۆکیمیاییەکان، لە هەمان کاتیشدا ئەمەریکا پشت بە نەوتی هاوردەکراوی برێنت دەبەستێت بۆ پیشەسازییەکانی، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت واتە بەرزبوونەوەی نرخی گواستنەوە، هێڵە ئاسمانییەکان، بەرهەمهێنان، دابینکردنی ئاسایشی خۆراک، ئەمەش دەتوانێت گەشەی ئەمریکا لاواز بکات تەنانەت ئەگەر ئەمریکا وەک هەناردەکاری نەوتی تەکساسیش بێت .کەواتە واشنتن بەرژەوەندییەکی گەورەی ئابووریی هەیە لە کرانەوەی گەرووی هورمز و گەڕاندنەوەی سەقامگیری نرخی وزەی جیهانی.
داهاتووی نرخی نەوت
بەهۆی گەشەسەندنی ململانێکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا و ئیسرائیل، نرخی نەوت ناجێگیریەکی تەواوی بەخۆیەوە دیوە، لێدوانە یەک لە دوای یەک و هەڕەشەکردنەکان لەلایەن ئەمەریکا و ئێرانەوە، بازرگانان و کۆمپانیا نەوتیەکانی خستۆتە دڵەڕاوکێ و بێهیواییەکی زۆر لە دابەزاندنی نرخی نەوت، لەگەڵ ئەوەشدا کرانەوەی گەرووی هورمز بە ڕووی بە شێک لە وڵاتانی سنوردار و دۆستی ئێران نەبۆتە هۆی هێنانە خوارەوەی نرخی نەوت لە جیهاندا، ئەم جەنگە کە پێی ناوەتە دووەم مانگی ، لە ڕووی ئابورییەوە زیانێکی زۆری بە جیهان گەیاندووە، بەردەوام بوون و مانەوەی نرخی نەوت بە بەرزی دەبێتە هۆی داڕمانی ئابووریی جیهانی.
داهاتووی نرخی نەوت پەیوەستە بە بەردەوام بوونی جەنگ یاخود دەست پێکردنی گفتوگۆ و دانوستانەکان لە نێوان ئەمریکا و ئێران، بە بڕوای بەشێک لە شرۆڤەکارانی بواری ئابوری و وزە پێیان وایە ڕاگەیاندنی ئاشتیانە و ئاگربەست ڕاستەخۆ نرخی نەوت بە بڕی (10) بۆ (15) دۆلار دەهێنێتە خوارەوە.
سەرچاوەکان:
- US crude premiums climb to record levels as Asia, Europe compete for supply
- The Strait of Hormuz: A U.S.-Iran Maritime Flash Point
-Physical oil prices hit record highs near $150 a barrel as Hormuz crisis worsens
-نرخی نەوتی تەکساس بەرزبوویەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment