هەڵوێستی بەغدا بەرامبەر واژۆکردنی گرێبەستی پەرەپێدانی وزەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ واشنتۆن
نوچە نێت
ئا: ئەحمەد زرار
پێشەکی
دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو گرێبەستی لە بواری وزە لە واشنتن واژۆ کرد، ئەمە کاردانەوەی وەزارەتی نەوتی عێراقی لێکەوتەوە و ڕاستەوخۆ دوای بڵاوبوونەوەی ناوەڕۆكی گرێبەستەكە، ڕاگەیاندکراوێکی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، "رێکارەکانی تایبەت بە گرێبەستی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگەی میران و کێڵگەی تۆپخانە-کوردەمیر لە پارێزگای سلێمانی رەتدەکەینەوە."
واژۆکردنی گرێبەستەكان
ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (19/ ئایار/2025) بەئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێورەسمێکدا لە ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، دوو گرێبەست لەبواری وزە لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئەنەرگی (HKN Energy) و وێستێرن زاگرۆس (WesternZagros)، واژۆكرا بۆ پەرەپێدانی کەرتی نەوتی هەرێمی کوردستان.
ئێرک ستۆر، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی نەوت و گاز لە کۆمپانیای وێستێرن زاگرۆس، دەڵێت، "پێمان وایە ئەمە کێڵگەیەکە کە پێویستە پەرەی پێبدرێت، دەتوانێت ئاستێکی بەرچاوی گازی سروشتی و نەوت بەرهەمبهێنێت. ئەو گازە سرووشتییەش لە ناوچەکە دەبێت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، دەتوانێت کارەبا بەشێوەی 24 کاتژمێر لە رۆژێکدا دابین بکات. پێمان وایە سوودی زۆری دەبێت بۆ کۆمەڵگاکە و ناوچەکەش".
هەروەها کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، لەبارەی سوودی ئەو دوو گرێبەستە، پێیوایە، "دەبنە هۆی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی گاز، کە "بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی گازەوە، بەرهەمی کارەباش زیاد دەکات" ئەمەش وادەکات ژێرخانی کارەبای هەرێمی کوردستان و عێراق بەهێزتر بکرێت.
كاردانەوەی عێراق و گرێبەستەكانی هەرێمی كوردستان
وەك چاوەڕان دەكرا، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕۆژێك دوای واژۆكردنی گرێبەستەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ واشنتۆن، پەرەپێدانی كێڵگە نەوتییەكانی میران و کێڵگەی تۆپخانە-کوردەمیر لە پارێزگای سلێمانی لەلایەن كۆمپانیا ئەمەریكییەكانەوە ڕەتكردەوە و دەشڵێت، "سەرەڕای پێویستییەکان بۆ گەورەکردنی قەبارەی وەبەرهێنانی گاز و پڕکردنەوەی پێویستییە نێوخۆییەکان بۆ وێستگەکانی کارەبا، بەڵام ئەو رێکارانەی هەرێمی کوردستان گرتوونیەتەبەر بە ئاشکرا دژی یاسا عێراقییەکانە."
هەمان ڕۆژ لە بەرامبەر، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراقی دایەوە و ڕایگەیاند، ئەو دوو گرێبەستەی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای ئەمەریکی HKN و WesternZagros کردوومانە، "گرێبەستی نوێ نین بەڵکوو پێش چەندین ساڵە هەن و دادگاکانی عێراقیش دانی بە یاسایی و ڕەواییان دا ناوە و هیچ کێشەیەکی یاساییان نییە و تەنیا کۆمپانیای ئەنجامدەری گرێبەستەکان گۆڕاون."
زیاتر ڕوونییكردەوە، كە ئامانج لەو گرێبەستانە، "پڕکردنەوەی پێداویستی ناوخۆییە لە ڕێگای زیادکردنی بەرهەمی گازی سروشتیی بۆ دابینکردنی سووتەمەنی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی کارەبای بەردەوام بۆ هەموو ناوچەکانی عێراق".
هەڵوێستی ئەمەریكا
بەرپرسانی ئەمەریكا لە ئاستی جیاوازدا، هەڵوێستیان بەرامبەر بە دوو گرێبەستەكەی نێوان هەرێمی كوردستان و واشنتۆن دەربڕی، كە ئەم هەڵوێستانە بە كاتێكدایە، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئێستا لە ئەمەریكا و لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی باڵای ئەمەریكا و كۆنگرێسمان و ئەندامانی نوێنەرانی ئەو وڵاتە كۆبۆتەوە، كە بەشێك لە گفتوگۆی كۆبوونەوەكانی پەیوەیست بووە بە پەیوەندییە ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا لە بواری وزە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشوازی لە واژۆكردنی گرێبەستەكان كرد و ڕایگەیاند، "دڵخۆشین دەبینین کە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستانی عێراق فراوانتر دەبن بە واژۆکردنی رێککەوتننامەکان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان."
هاوكات ڕۆژی چوارشەممە (21/ ئایار/ 2025) جۆ ویڵسن، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆبوونەوە، تیایدا جۆ ویڵسن ئاماژەی بەوەدا، هەرێمی کوردستان رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە ئەمەریکییەکان واژۆ کردووە بۆ گەڕان و پەرەپێدانی تواناکانی نەوت بە بەهای ملیاران دۆلار لە هەرێمی کوردستان، بەڵام نیگەرانی خۆی نیشاندا و گوتی، "بەداخەوە، رژێمی تاران کاریگەری لەسەر بەغدا داناوە و هەنگاوەکانی بەغدا کۆنترۆڵ دەکات. بۆیە ئێران دەست وەردەدات و هەوڵدەدات رێککەوتنەکان رابگرێت"
هەروەها مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "یەکەمجار ڕوونمان کردووەتەوە کە بنچینەی نزیکبوونەوەمان بەرامبەر عێراق بریتییە لەو ئۆتۆنۆمییەی کە دانیشتووانی کورد لەو بەشەی وڵاتدا هەیانە. بەشێک لەوەش بریتییە لە رێگەدان بەو دەرفەتە ئابوورییەی کە رێگەیان پێدەدات گەشە بکەن و سەرکەوتوو بن."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment