كێڵگەكانی نەوت و گاز ناکۆکیەکانى تورکیا و لیبیا لەگەڵ یۆنان قووڵ دەکەنەوە
نوچەنێت
وەرگێرانی: ئیسماعیل تەها
لە (2019) توركیا بە قۆستنەوەی واژۆكردنی یاداشتێك لەگەڵ فائیز سەراج، كە ئەوكات سەرۆكی حكومەتی نیشتیمانی بوو، چووە سەر هێڵی ناكۆكییەكانی نێوان لیبیا و یۆنان، كە بووە هۆی هەڕەشەی سەر هەڵدانی قەیرانێكی نوێ لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەند.
بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوان یۆنان لە لایەك و توركیا و لیبیا لە لایەكی دیكە لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەند ئاڵۆزیەكی گەورە درووست بووە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ناكۆكییە كەڵەكەبوەكانە لەسەر كێڵگەكانی نەوت و گاز لە دەریای ناوەند و دۆسیەی دیاریكردنی سنوورە ئاوییەكان.
یۆنان رایگەیاند سێ كەشتی جەنگی لە دەریای ناوەند جێگیر كردووە، ئەوەش چەند رۆژێكی كەم لەدوای ئاشكراكردنی هێڵی گەڕان بەدوای نەوت لە كەناراوەكانی دوورگەی كریت، ئەو هەنگاوە وای كرد زۆر بە خێرایی لیبیا سەركۆنەی ئەو كارەی یۆنان بكات و بە پڕۆسەی گەڕان لە ناوچە جێ ناكۆكەكانی خۆی دایبنێت، كە تاوەكوو ئێستا یەكلای نەكراونەتەوە.
ئەو پڕۆسەیە زۆر ئاڵۆزە، توركیا هاتۆتە سەر هێڵیی قەیرانەكە، یاداشتی لێتێگەیشتنی لەگەڵ فائیز سەراج قۆستۆتەوە، ئەوەش بۆتە هەڕەشە بۆ ئەو ناوچەیە.
تا ماوەیەكی زۆر ئاڵۆزییەكان لە نێوان توركیا و یۆنان و لیبیا و قوبرس لەسەر چوارگۆشەی گاز لە رۆژهەڵاتی ناوەند بە لێدوان بوو، بەڵام ئەوەی ئێستا تێبینی دەكرێت كارەكە بەرەو ئامادەسازیی و كۆكردنەوەی سەربازیی دەچێت، ئەوەش بۆتە مەترسییەكی جدی.
جیاوازیی شرۆڤەكان
تا ئێستا هیچ ژمارەیەكی فەرمی لەسەر بەهای سامانەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەند سەبارەت بە نەوت و گاز نییە، بەڵام ئەو پلانە نوێیەی كە حكومەتی یۆنان ریگەیاند، قەیرانەكەی نوێ كردەوە.
لۆری هایتایان، پسپۆڕ لە بواری نەوت و گاز بە دووری دەزانێت ئاڵۆزییەكە بگاتە جەنگ، بەهۆی ئەو رووداوانەی كە ئێستا لەناو ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەند هەیە، گرژییەكی بەردەوام لەسەر دیاریكردنی سنوورە ئاوییەكان لەو ناوچەیە لەنێوان توركیا و یۆنان و قوبرس هەیە، ئەو قەیرانە لیبیا و میسریش لایەنن تێیدا، ئاڵۆزیی و ناكۆكییە و گرژییەكان لەسەر دیاریكردنی سنوورە ئاوییەكان بەهۆی شرۆڤە و هەڵوێستی وڵاتە جیاوازەكانە لەسەر ئەو دۆسیە و مافە سەروەریی و ئابوورییەكان، بۆیە هەندێك گرژی بەردەوام هەیە، هەموو ئەوەی كە لەوێ روودەدات، رێكارێ لایەنێكە لەو ناوچەیە، كاردانەوەی لێ دەكەوێتە بۆ چەسپاندنی مافەكان.
هایتایان دەشڵێت، لیبیا و توركیا كاتێك سنوورە ئاوییەكانیان دیاری كرد، وەك كاردانەوەیەك بوو بەرانبەر راگەیاندنی كۆڕبەنگی گاز، كە ئەنقەرە هیچ رۆڵێكی لەو كۆڕبەندە نەبوو، ئەو كاتە كاردانەوەیەك هەبوو توركیا و لیبیا لەسەر دیاریكردنی سنوورەكانیان رێككەوتنی سەرەتاییان كرد بوو، لە بەرانبەردا دیاریكردنی سنوورە ئاوییەكان لە نێوان یۆنان و میسریش هەبوو.
كەناڵی سوێس زیانمەند دەبێت
مەترسی ئەوە هەیە كە رووداوەكان دووبارە ببێتەوە، كە ببێتە هۆی بەریەكەوتن، هاوشێوەی بەریەكەوتنی دەریاوانەكانی یۆنان و توركیا لە (2020).
ئەو رووداوانە لە دوو وڵاتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەڕەشە لە فراوانبوونی بازنەی ململانێكان دەكات لەسەر مافە ئاوبوورییەكان لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەند.
تەڵعەت تەها، لێكۆڵەری سیاسی لە كاروباری عەرەبی دەڵێت، ئەگەر هەیە كەناڵی سوێس بە كردەیی زیانی بەربكەوێت، چونكە رێڕەوێكی ئاوییە رۆژهەڵات و رۆژئاوا و دەریای سوور و رۆژهەڵاتی ناوەند بە یەكەوە دەبەستێتەوە، كە زۆربەی بارزگانی جیهانی وەك نەوت و گاز بەو كەناڵە تێدەپەڕێت، ئێستا ئارامترین رێڕەوە و كەشتییەكان بۆخۆی رادەكێشێت.
تەها دەشڵێت، ئەو كەناڵە خزمەتی هەموو ئەوروپا و هیندستان و چین دەكات، كە لە هەموو وڵاتان زیاتر ئەو رێڕەوە بەكار دەهێنن، ئەوەشی كاریگەری لەسەری هەبوو هێرشی حوسیەكان و لێدانی بارهەڵگرەكانی ئەمەریكا و هەوڵەكانی ئاڵۆزكردنی سەقامگیری باب مەندەب بوو، ئەگەر گەڕێكی دیكەی ئاڵۆزیی لەنێوان توركیا و لیبیا لە لایەك و یۆنان لە لایەكی دیكە درووست بێت، ئەوكات كارەسات لە كەناڵی سوێس و بازرگانی جیهانی درووست دەبێت.
ئەو لێكۆڵەرە سیاسییە باس لەوە دەكات لە ساڵی رابردوو داهاتی كەناڵی سوێس بە رێژەی لە (61%) دابەزی، گەیشتە نزیكەی چوار ملیار دۆلار، بۆیەش هەر ئاڵۆزییەكی نوێ زیان بەو كەناڵە دەگەینێت.
سەرچاوە: سەرچاوە: ماڵپەڕی ئیندپێدنت عەرەبی
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment