دڵشاد شەهاب: لە ناوچەیەکی پڕ ئالۆزیدا هەرێمی کوردستان بەشێکە لە چارەسەر
نوچەنێت: هێلان مزەفەر
ئەمڕۆ شەممە (17/1/2026) دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە بارەی سەردانی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات و تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ كاروباری سووریا ڕایگەیاند، مەزلووم عەبدی و تۆم باراک لە پیرمام لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەتەوە، لە لایەن نێچیرڤان بارزانییەوە پێشوازیان لێ دەکرێت، گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم جەختی لەوە کردەوە دەبێت سووریای تازە، سووریایێکی دیموکراتی و فرەنەتەوەیی و فرەئاینی بێت.
هەروەها دڵشاد شەهاب ئاماژەی بەوەدا، ئێمە لە ناوچەیەکی پڕ ئالۆزیدا، نەک بەشێک نین لە ئالۆزییەکان، بەڵکو بەشێکین لە چارەسەرییەکان"، لە هەمان کاتدا جەختی لە سەر ڕۆڵی پشتیوانی هەرێمی کوردستان کردەوە و گوتی، ڕۆڵی ئاسانکاری و بەیەک گەیاندن دەبینین"،
گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان گووتیشی، پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان سەرۆک بارزانی و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، لە چوارچێوەی هەوڵەکاندا بووە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی سووریا، بەڵام ئەوەی گرنگە مافی براکانمانە لە ڕۆژئاوا.
جێگەی ئاماژەپێدانە، ڕۆژی هەینی (16-1-2026) ماڵپەڕی ئەل مۆنیتۆری ئەمەریكی بڵاویكردەوە، بە نیوەندگیریی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات و تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ كاروباری سووریا لە هەولێر كۆدەبنەوە.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment