ئیلهام ئەحمەد: ئێمە پابەندین بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست و یەكگرتنەوەی تەواوی هێزەکان کوردستانی

نوچەنێت: هێلان مزەفەر

‎هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خوسەری باکور و رۆژهەڵاتی سووریا، ڕایگەیاند"هێزە خراپەکان دەیانەوێ ئاگربەست بشکێن و گرژی درووست بکەن، بەڵام ئێمە پابەندین بە رێککەوتنی ئاگربەست و یەکگرتووی تەواوی هێزەکان".

ئەمرۆ دووشەممە(19/1/2026) ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خوسەری باکور و رۆژهەڵاتی سووریا، پەیامێکی لەسەر پلاتفۆرمی (ئێکس) بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند"داوا لە هاوڵاتیان دەکەین زۆر وریا بن، هەموو هەواڵەکان سەبارەت بە "کۆمەڵکوژییەکانی حەسەکە" بە تەواوی پلانی بۆ دانراوە و لەلایەن هێزە خراپەکانەوە بڵاودەکرێنەوە".

ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەشدا،" ئێمە پابەندین بە رێککەوتنی ئاگربەست و یەکگرتووی تەواوی هێزەکان"، ئەوەشی ڕاگەیاند"هێزە خراپەکان دەیانەوێت ئاگربەست بشکێنن و گرژی لە نێوان عەشیرەتەکاندا هانبدەن و هێرش بۆ سەر حەسەکە و کۆبانێ دەستپێبکەنەوە".

ئەمە لە کاتێکدابوو دوای ئەوەی مەزلوم عەبدی وئەحمەد شەرع  لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئاگربەستیان ڕاگەیاند و شەڕ و پێکدادان ڕاگیرا،  دەنگۆی ئەوە هەبوو شەڕ و ئالۆزی لە حەسەکە بەردەوامە و عەربەکان لەلایە کوردانەوە لە حەسەکە کۆمەلکوژدەکرێن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین