بەهۆی هەوڵەکانی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی گەمارۆی سەر نەخۆشخانەی کوردستانی

نوچەنێت: ئەحمەد زرار

دوای ئەوەی هێزەکانی حکومەتی سووریا گەمارۆی سەر "نەخۆشخانەی خالید فەجر"یان دا، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات پەیوەندی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، تا بە هانای ئەو خەڵکە سڤیلەوە بچێت کە لەوێ مابوونەوە.

لە ڕاپۆرتێكدا كەناڵی ڕووداو بڵاویكردەوە، حکومەتی سووریا لە هێرشەکانی بۆ سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب بەردەوامن، بە تایبەت "نەخۆشخانەی خالید فەجر" ڕۆژی هەینی (9/1/2026) لە دوای هێرشێکی چڕی دیمەشق بۆ سەر ئەم نەخۆشخانەیە ژمارەیەک خەڵکی سڤیل و ئاسایشەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ناو نوخۆشخانەکە گەمارۆ درابوون. 

بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، دوای گەمارۆدانی نەخۆشخانەکە لەلایەن هێزەکانی حکومەتی سووریاوە، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پەیوەندی تەلەفۆنی بە سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەکات بۆ بەهاناوەچوونی هێزەکانی ئاسایشی خۆسەر لەگەڵ ئەو خەڵکە سڤیلەی لەناو نەخۆشخانەکە مابوونەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە تورکیاوە دەکات و داوای هەڵگرتنی گەمارۆی سەر نەخۆشخانەکە دەکات. 

هاوکات دوای پەیوەندییەکەی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ تورکیا و هێزەکانی حکومەتی سووریا، هەموو ئەو کەسانەی لەناو ئەو نەخۆشخانەیە گەمارۆ درابوون ڕزگار دەکرێن و گەمارۆی سەر نەخۆشخانەکە هەڵدەگیردرێ. بە گوێرەی زانیارییەکان لەناو ئەو خەڵکە سڤیلەدا منداڵ و کەسی نەخۆش و برینداری تێدا بووە و دۆخی تەندروستییان خراپ بووە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین