بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر داوایەكی بەپەلە لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەكات کوردستانی

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕاگەیێندراوێکی بەپەلەی ئاراستەی رای گشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کرد، ڕایگەیاند، پێویستە بەپەلە ڕێگە چارەیەک بدۆزرێتەوە" سەبارەت بە گەیاندنی هاوكاری مرۆیی و پزیشكی.

ڕۆژی یەکشەممە (2026/1/25) بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ڕاگەیێندراوێکی بەپەلەی سەبارەت بە دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "کۆبانێ هێمای بەرخۆدان و خۆڕاگرییە، بە بەردەوامی هێڵی یەکەمی بەرگری بووە لە بەها مرۆییەکان و مێژوویەکی پڕشنگداری هەیە بە جۆرێک لە توانای دابوو شێوازی بەرەنگاربوونەوەی جەنگ و تیرۆر بگۆڕێت".

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "لە کاتێکدا لە ئێستادا کۆبانی بە ئامانج دەگیرێت تەنیا واتایەکی سادە ناگەیێنێت بەڵکو بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی ئیرادەی گەلانی ئازاد و ئەزموونی دیموکرات دەگەیێنێت لەبەر ئەوە داوا لە لایەنە ناوخۆ و نیودەوڵەتییەکان دەکرێت بەپەلە رێگەچارەیەک بدۆزرێتەوە سەبارەت بە کۆتایی هاتنی دۆخەکە و گەیاندنی هاوکاری مرۆیی و پزیشکی".

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات، "کانتۆنی جزیرێ لە مەترسییەکی سەختدایە، پێویستە دەستبەجێ هێرشەکان بوەستێندرێت، بەرخۆدانی جەماوەری هاووڵاتییانی حەسەکە جزیرێ بەردەوام دەبێت لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکان".

کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دووپاتی دەکاتەوە، "لە بەرامبەر ئەوەی ڕوودەدات پێویستە کاردانەوەی ڕاستەوخۆ هەبێت و هیچ جۆرە دواخستنێک نەبێت، بە پێچەوانەوە بێدەنگبوون و ڕانەگرتنی شەڕ زۆر بە خێڕایی بەرپرسارییەتی مێژوویی هەموو لایەکە".

کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر پابەندبوونی خۆی بە ئارگربەست دووپات كردەوە و ڕایگەیاند، "گرووپە چەكدارەكانی سەر بە حكومەتی كاتی لە دیمەشق بەشێوەی هەمیشەیی و بەرنامە بۆ داڕێژراو لە رێگەی هێرشەكانیان بۆ سەر هاووڵاتیان بەردەوامن لە پێشێلكردنی ئاگربەست بە تایبەتی لە ناوچەکانی كۆبانێ.و بەشی جەزیرە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین