سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ نوورى ماليكى ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی دياريكردنى وه‌ك به‌ربژێرى پۆستى سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراقی فیدراڵ پیرۆزبایی لە نووری مالیکی دەکات و پێی راگەیاند، "هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێزيان خواست له‌ ئه‌رك و به‌رپرسيارێتيى داهاتوويدا بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تێك كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خواست و چاوه‌ڕوانييه‌كانى ته‌واوى هاووڵاتيانى عێراق بێت."

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ (2026/1/25) سەرۆک نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، بە بۆنەی دياريكردنى وه‌ك به‌ربژێرى پۆستى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراقی فیدراڵ، پيرۆزبايى له‌  نوورى ماليكى كرد.

هەروەها سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەیدا، "وێڕاى ده‌ربڕينى پشتگيرى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێزيان خواست له‌ ئه‌رك و به‌رپرسيارێتيى داهاتوويدا بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تێك كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خواست و چاوه‌ڕوانييه‌كانى ته‌واوى هاووڵاتيانى عێراق بێت و تواناى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كانى هه‌بێت."

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لاى خۆيه‌وه‌  نوورى ماليكى، سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزباييى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ده‌ربڕى.

جێگەی ئاماژەپێدانە، دوای چەندین كۆبوونەوە چوارچێوەی هەماهەنگی نووری مالكی وەك بەربژێریان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق دیاریكرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین