ئه‌ردۆغان هێشتا چاوی له ئه‌ندامێتی یه‌كێتی ئه‌وروپایه
نوچه‌نێت
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه نۆی ئایار ئاژانسی(ئه‌نادۆڵی) بڵاوی كرده‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، له‌و په‌یامه‌دا ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، "توركیا تا ئێستا له هه‌وڵی ئه‌وه دایه ببێت به ئه‌ندام له یه‌كێتى ئه‌وروپا".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌ردۆغان گوتى، "ئاشكرایه یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌بێ وڵاته‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی به‌هێز ناتوانێت به‌رده‌وامی به بوونی خۆی بدات" دووپاتیشى كرده‌وه له‌گه‌ڵ بوونی به‌ربه‌سته‌كان توركیا ده‌ستبه‌رداری ئامانجی ستراتیژی بوون به‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپا نه‌بووه.
سه‌باره‌ت به ئاماده‌یى وڵاته‌كه‌شی گوتى، " توركیا له رووی مێژوویی و جوگرافیه‌وه كه به‌به‌شێك له ئه‌وروپا داده‌نڕیت، ئاماده‌یه بۆ ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی، په‌یوه‌ست به به‌شداری له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بێته‌وه، ئاماده‌كاریی زیاتری هه‌یه".
نۆى ئایارى هه‌موو ساڵێك به "رۆژى ئه‌وروپا" داده‌نرێت و یه‌كێتى ئه‌وروپا یادى ئه‌و بۆنه‌یه ده‌كاته‌وه. له‌م رۆژه‌دا رۆبێرت شومان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا له نۆى ئایارى 1950 كۆمه‌ڵه‌ى خه‌ڵووز و پۆڵاى راگه‌یاند، كه دواتر ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه بووه بنه‌مایه‌كى دامه‌زراندنى یه‌كێتى ئه‌وروپا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment