ئەندامێكی پەرلەمان: یەکێتی داوای دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریان پێشکەشی پەرلەمان کرد
نوچەنێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (29/1/2026) د. دانا عەبدولغەفار ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی سەبارەت بە دواخستنی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بە رووداوی ڕاگەیاند، سەرەتا تەمومژێک هەبوو لە بڕیاری دواخستنی دانیشتنەکان، بەڵام داواکاریی دواخستنی دانیشتنەکە یەکەمجار لەسەر داوای برایانی یەکێتی بوو، ئەوان داواکارییەکەیان پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمان کرد، دواتر داوا لە ئێمەش کرا هاوکار بین بۆ ئەوەی رێککەوتنێک هەبێت.
هاوكات د. دانا عەبدولغەفار ڕەتیدەكاتەوە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار پاكێجێكی جیا بێت لە پرسی پێکهێنانی حکومەت و دیاریکردنی سەرۆکوەزیران و دەڵێت، یەک پاکێجە، راستە ئێمە وەک کورد پشکی سەرۆککۆمارمان هەیە، بەڵام کێشەکە پەیوەندیی بە تێکڕای پرۆسەی سیاسی و بەربژێری چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆ سەرۆکایەتی وەزیرانیشەوە هەیە، هەروەها گووتیشی، پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەرەتاوە خوازیاری ئەوە بووە کورد بە یەک بەربژێری هاوبەش بچێتە بەغدا، بۆیە ئەگەر پارتی داوای دواخستنیشی نەکردایە، دانیشتنەکە هەر نەدەگەیشتە رێژەی یاسایی، چونکە هێشتا لێکتێگەیشتنی تەواو لەنێوان لایەنەکاندا نییە.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە، ئەم پۆستە پشکی کوردە و هی هیچ حیزبێک نییە بە تەنیا، بەداخەوە لە رابردوودا ئەم پۆستە وەک پێویست نوێنەرایەتیی عێراق و کوردی نەکردووە. بۆیە ئێستا پارتی لە هەوڵی ئەوە دایە ئەم پۆستە لەمەودوا لە بەرژەوەندیی کورد بەکاربێت، وە تائێستا گۆڕینەوەی پەیام لەنێوان پارتی و یەکێتیدا بەردەوامە، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی.
بە گوێرەی لێدوانێكی د. شاخەوان عەبدوڵڵا سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، دوا وادە بۆ دانیشتنی پەرلەمان سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ چوارشەممە بوو، بەڵام لەسەر داوای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، دانیشتنەکە بۆ هەفتەیەکی تر دواخرا.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment