ئەوروپا هەلوێستی سەبارەت بە کوردانی سووریا راگەیاند کوردستانی

نوچەنێت

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی سۆسیال دیموکرات رایگەیاند، دوای پێدەنگیەکی زۆر ئەوروپا  بە شیوازێکی  چوارقۆڵی کە لە نێوان ئەوروپاو هاوبەشەکانیدایە، سەبارەت بە باشکردنی دۆخی کوردان لە سووریا هەڵوێستیان دەربریوە، هەروەها دەشلێت، بەهێزبوونەوەی کورد لە بەرژەوەندی ئەوروپادایە بۆ رێگریکردن لە دووبارە سەرهەڵدانەوەی ئایدۆلۆژیای داعش.

رۆژی چوارشەمە (2026/01/28) ئادیس ئەحمەدۆڤیچ، گوتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی فراکسیۆنی SPD پارتی سۆسیال دیموکرات لە پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیا (بوندێستاگ) لە میانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ یەکێک لە میدیا کوردییەکان لە وڵاتی ئەڵمانیا رایگەیاند، دوای بێدەنگیەکی زۆر ئەوروپا لەگەڵ هاوبەشەکانی (فەرەنسا و بەریتانیا و ئەمریکا)  بە رێکەوتنێکی چوارقۆڵی  هەڵوێستیان  بە رامبەر بە حکومەتی کاتی سووریا  دەربریوە کە کار بۆ ئەوە دەکەن دۆخی کورد و عەلەوییەکان و ئێزدییەکان لە سووریا باشتر بکرێت، بەهێزەوە لە تەنیشت کوردەکان وەستاون هەروەها تێکەڵکردنی کورد بە حکومەتی ناوەندی سووریا و پارستنت مافەکانیان لە هەمان کاتدا یەکێکی ترە لە ئامانجەکانی ئەوروپا و هاوبەشەکانی.

ئەحمەدۆڤیچ لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەروو ،کە ناکرێت ئەوانە لە بیربکرێن کە (10) ساڵ بەر لە ئێستا لە بەرامبەر شەری تیرۆری داعش بەرگریان لە ئێمە کردووە و ئێمەیان پاراستووە، ئێستا لە دۆخێکی وادا بەتەنیا جێبهێڵدرێن.  رێگری دەکەین لە دووبارە سەهەڵدانەویە ئایدۆلۆژیای داعش و بەهێزبوونی کورد لە سووریا لە بەرژەوەندی ئەوروپا و هاوبەشەکانیدایە.

سەبارەت بە گفتوگۆی داخراوی ئەوروپا لەگەڵ حکومەتی کاتی سووریا ئادیس ئەحمەدۆڤیچ ئەوەی ئاشکرا کرد، کە پەیوەندی دیبلۆماسی بەردەوام هەیە بریاربوو  چەند رۆژێک لەمەوبەر سەرۆکی کاتی حکومەتی سووریا لە بەرلین پێشوازی لێبکرێت، بەڵام ئەم دیدارە رووی نەدا، لەگەڵ ئەوەسدا پێویستە هەموو کەنالە دیبلۆماسیەکانی ئەڵمانیا ئەوروپا و نێودەوڵەتیش بەکاربهێنرین بۆ فشارخستنە سەر حکومەتی سووریا بۆ باشترکردنی دۆخەکە لە بری شێواندنی  دۆخەکە و گەرەکردنی شەڕ و پێکدادانەکان.

جێی باسە لێدوانەکانی گوتەبێژی  سیاسەتی دەرەوەی فراکسیۆنی SPD دوای ئەو کۆبوونەوە دێت کە لە لەلایەن لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە سەبارەت بە دۆخی سووریا لە رۆژی سێشەمە (2026/01/27)  لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەنجامدرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین