سەرۆك بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای چوارچێوەی هاوئاهەنگی كۆبووەوە کوردستانی

نوچەنێت: سنوور یاسین

سوودانی و سەرۆک بارزانی بە ئامانجی گفتوگۆکردن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە، باسیان لە، "پرسە دەستوورییە گرنگەکان کرد".

ڕۆژی دووشەممە (2026/2/2) نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، شاندێکی باڵای چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە سەرۆکایەتیی سوودانی لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆبوونەوە، باسیان لە چەند پرسێکی گرنگ کرد وەک، "بەدواداچوون بۆ مافە دەستوورییەکانی داهاتوو بەتایبەتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و چەند پرسێکی تر".

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، "پەرەسەندنەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە و بارودۆخی سووریا باسکراوە". هاوکات جەخت لە، "گرنگی یەکخستنی گوتاری سیاسی نەتەوەیی کراوەتەوە بۆ پەرەنەسەندن و نەهێشتنی ناکۆکییەکان".

لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، "پێویسە سەروەری، ئاسایش و ئارامی عێراق پارێزراو بێت تاوەکو پێگەی عێراق بەبەهێزی بمێنێتەوە، دەبێت عێراق بەرژەوەندییە باڵاکانی هاووڵاتییان و نەتەوەیی بپارێزێت".

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی باڵای چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانییەوە پێشوازییان لێکرا.. ئامانجی سەردانەکە یەکلاییکردنەوەی پرسی بەربژێری سەرۆک کۆماری عێراقە و شاندەکە لە سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش کۆدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین