ترەمپ لە هەناردەكردنی نەوتی مەکسیک بۆ کوبا نیگەرانە ئابووری جیهان

نوچەنێت

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا  بڕیارێکی سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوتی مەکسیک بۆ کوبا راگەیاند، کە ئەمەش کاریگەرییەکی ڕاستەخۆ دەکاتە سەر دۆخی ئابووری و مرۆییی لە کوبای خاوەن دەسەڵاتی کۆمۆنستەک

ڕۆژی دووشەمە (02/02/2026) ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوایی لە کۆشکی سپی رایگەیاند، مەکسیک هەناردەکردنی نەوت بۆ وڵاتی کوبا رادەگرێت و هیچ ڕوونکردنەوەیەکی  زیاتری نەخستەڕوو سەبارەت بە هۆکاری بە هۆكاری ئەم بڕیارەی ئەمەریكا.

بە پێی زانیارییەکانی ئەو ماڵپەرە، هەرچەندە دەسەڵاتدارانی مەکسیک هیچ لێدوانێکیان نەداوە، بەڵام لە سەرچاوەیەکی نزیکەوە ئاگادار کراونەتەوە کە حکومەتی مەکسیک پێداچوونەوە بۆ ئەوە دەکات، کە ئایا بەردەوام بێت لەسەر  ناردنی نەوت بۆ کوبا یاخود نا، چونکە نیگەرانە لەوەی وڵاتەکەی  ڕووبەڕووی مەترسی ببێتەوە لە لایەن ئەمریکاوە، لە دژی پابەند نەبوون بە بڕیارەکەی ترەمپ.

لە هەمان کاتدا دیپلۆماتکارێکی کوبا ڕاگەیاند، هەرچەندە کوبا و ئەمریکا لە پەیوەندیدان و گرژییە سیاسییەکان ئاراستەیان گۆراوە بۆ دیالۆگی فەرمی بەڵام ترەمپ بڕیارێکی لەو جۆرەی راگەیاندووە. گرژییەکانی نێوان کوبا و واشنتۆن دەگەرێتەوە بۆ مانگی رابردوو لەگەڵ دەسگیرکردنی مادۆری سەرۆکی ڤەنزوێلا کە هاوپەیمانێکی بەهێزی کوبا بوو، ترەمپ کوبای بە (مەترسیەکی نائاسایی) بۆسەر ئاسایشی  وڵاتەکەی ناوزەند کردووە، هەڕەشەی سەپاندنی باجی بەسەر هەر وڵاتێکدا کردووە، کە نەوت هەناردەی کوبا بکات.

جێگەی ئاماژە پێدانە کوبا وڵاتێکە بەدەست قەیرانی ئابووری و وزەوە دەناڵێنێت کە سالانێکە ئەمریکا رێگری لە حکومەتی کۆمۆنیستی کوبا کردووە سووتەمەنی پێویست بکڕێت ئەمەش وایکردووە پشت بە کۆمەڵەیەکی بچوکی هاوپەیمان ببەستێت، مەکسیک گەورەترین وڵاتی هەناردەکاری نەوتە بۆ کوبا، ئەگەر ئەو وڵاتە دەستڕاگەیشتن بە وزە لەدەست بدات رووبەرووی قەیرانێکی گەورەی ئابووری و مرۆیی دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین