تورکیا و سووریا پەیوەندی بارزگانیان بۆ (10) ملیار بەرزدەکەنەوە ئابووری جیهان

نوچەنێت

توركيا و سووريا هەوڵ دەدەن لە رێگەى زیندوکردنەوەى هاوبەشى ئابووریى و بارزگانى نێوان غازى عەنتاب و حەلەب پەیوەندییە بازرگانییەکانى نێوانیان لە سێ ملیار دۆلارەوە بۆ (10) بەرزبکەنەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (2026/6/29) ماڵپەڕى (ئیستقلال) بڵاوى کردەوە، ئەنقەرە و دیمەشق پلانى ئەوەیان هەیە پەیوەندى بازرگانی نێوانیان بۆ (10) ملیار بەرزبکەنەوە، ناوچەى پیشەسازیى هاوبەش درووست بکەن،  ئاسانکاریى جووڵەى بازرگانى و هەناردەى کاڵاکان بکەن.

سەبارەت بەو هەوڵانە ماڵپەڕى ریال تریبونى رووى بڵاوى کردوە، تورکیا و سووریا هەوڵى بەرزکردنەوەى بازرگانى نێوانیان لە سێ ملیار دۆلارەوە بۆ (10) ملیار دەدەن، لە پاڵ ئەوەدا بانکى تورکیا لە سووریا دەکرێتەوە، ناوچە سنوورییەکان بۆ ناوەندى نوێى ئابوورى لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست دەگوڕێت.

عومەر بۆلات، وەزیرى ئابووریى تورکیا رایگەیاند، قەبارەى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان ئەنقەر و دیمەشق سێ ملیار دۆلارى تێپەڕاندووە، تورکیا ئامانجیەتى لە ماوەى دووساڵ ئەو ژمارەیە بۆ پێنج ملیار دۆلار بەزربکاتەوە، پاشان لە (2030) ئەو ژمارەیە بگەینێت بە (10) ملیار دۆلار.

وەزیرى ئابووریى تورکیا دەشڵێت، هەناردەى غازى عەنتاب لە (2025) بۆ سووریا گەیشتە (900) ملیار دۆلار، لە پێنج مانگى یەکەمى (2026) گەیشتۆتە (350) ملیۆن دۆلار.

بۆڵات جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، لەدواى روخانى رژێمى ئەسەد لە هەشتى کانوونى یەکەمى (2024) و لێکەوتەکانى سەقامگیریى سیاسى پەیوەندى بازرگانى نێوان هەردوو وڵات چۆتە قۆناغێکى نوێ، هەردوولا گفتوگۆ لەسەر جێبەجێکردنى وەبەرهێنانى هاوبەش دەکەن، بەردەوامیشن لەسەر ئامادەکاریى بۆ درووستکردنى ناوچەى ئازاد و ناوچەى پیشەسازیى نێوان تورکیا و سووریا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین