تورکیا بۆڕی هەناردەکردنی سووتەمەنی بۆ ئەوروپا دابین دەكات ئابووری جیهان

نوچەنێت

سەرچاوە نێودەوڵەتیەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە، تورکیا بۆڕییەکی دابینکردنی سووتەمەنیی بۆ وڵاتانی ناتۆ دادەمەزرێنێت، وا چاوەروان دەکرێت ئەم ڕێگەیە هۆکارێک بێت بۆ کەمکردنەوەی پشت بەستنی وڵاتانی ناتۆ بە گەرووی هورمز.

ڕۆژی هەینی (2026-5-15) ئاژانسی هەواڵی (بلومبێرگ) بڵاویکردەوە، تورکیا پێشنیاری دروستکردنی بۆرییەکی سووتەمەنی سەربازیی بە بڕی یەك ملیار و (200) ملیۆن ملیار یۆرۆ کردووە، بۆ ئەوەی یارمەتی دابینکردنی پێداویستییەکانی وزەی هاوپەیمانەکانی ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا بدات، پێشنیارەکەی تورکیا لە ناتۆ لە کاتێکدایە کە وڵاتەکەی خۆی بۆ میوانداریکردنی لوتکەی هاوپەیمانییەکە لە مانگی تەمموزدای (2026)  ئامادە دەکات.

بە گوێرەی زانیارییەکانی چەند سەرچاوەیەک کە نەیانوویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت ئاماژە بەوە دەكەن، دوابەدوای پاڵنانی هاوپەیمانییەکە بۆ فراوانکردنی تۆڕی بۆرییە سەربازییەکان، ئەنقەرە پێشنیاری هێڵی بۆڕی نوێ كردووە، بۆ بەستنەوەی تورکیا بە ڕۆمانیا لە ڕێگەی بولگاریا، بۆری سووتەمەنی لە تورکیاوە بۆ ڕۆمانیا دەتوانێت تێچووەکەی بێت تەنها یەک لەسەر پێنجی ئەو پلانە جێگرەوانەی تربێت کە پێشتر پێشنیارکراون، لەڕێگەی یۆنان یان لەڕێگەی دراوسێی ڕۆژئاوای ڕۆمانیا.
لەبارەی گرنگی بۆڕییەکەوە سەرچاوەکان ئەوەیان خستۆتەڕوو، ئەم بۆڕییەی تورکیا هۆکارێک دەبێت بۆ کەمکردنەوەی پشت بەستنی ئەوروپا بە رێگە دەریاییەکان.

شیایەنی باسە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا کە لە (2022)، هەروەها جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران و داخرانی گەرووی هورمز و ململانێکی ڕۆژەهەڵاتی ناوەڕاست بۆتە بەهۆكاری پچڕانی دابینکردنی وزە بۆ وڵاتانی ئەوروپا، ئەمەش وایکردووە، ناتۆ مۆدێلی دابینکردنی سووتەمەنی بەهێزتر بکات

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین