عێراق لە هەناردەكردنی نەوت بۆ ئەمەریكا دەوەستێت ئابووری جیهان

نوچە نێت:

بەگوێرەی داتاكانی ئاژانسی وزەی ئەمەریكا، لە هەفتەی ڕابردووەوە هەناردەكردنی نەوتی عێراق بۆ ئەمەریكا گەیشتۆتە خاڵی سفر.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2026-7-5) ماڵپەری (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، داتاکانی ئاژانسی وزەی ئەمریکا ئەوەیان ئاشکرا کردووە، لە هەفتەی ڕابردوودا هاوردەکردنی نەوتی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە نزیك دەبێتەوە لە سفر. 

 بەگوێرەی داتاکانی ئاژانسی وزە، هاوردەکردنی نەوتی عێراق لەلایەن ئەمەریکاوە تاوەکو (2026-5-29) ڕۆژانە بڕی (43) هەزار بەرمیل نەوت بوو، هەفتەی دوای ئەو کاتە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە ڕۆژێکدا بۆ (107) هەزار بەرمیل نەوت بەرزبووەوە، پاشان لە هەفتەی دووەمی مانگی حوزەیراندا و بە دیاریکراوی لە (2026-6-12) ڕێژەی هەناردە بوو بە سفر، بەڵام لە (2026-6-19) جارێکی دیکە هەناردە بۆ (71) هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا بەرزبۆەوە، بەگوێرەی دوایین ڕاپۆرتدا جارێکی دیکە گەڕایەوە بۆ سفر.

شایەنی باسە کەنەدا وەک گەورەترین هەناردەکردنی نەوت بۆ ئەمریکا  لە ڕیزبەندی یەکەم مایەوە بە هەناردەکردنی بڕی (3474) ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، بە دوای ئەویشدا ڤەنزوێلا لە ڕیزبەندی دووەم دێت بە بڕی (611) هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، هەروەها بەڕازیل ڕیزبەندی سێیەمی گرتووە بە بڕی (248) هەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا، ئیکوادۆر بڕی (220) هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، مەکسیک (172) هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێکدا هەناردەکردووە، کۆلۆمبیا بڕی (136) هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکردووە، هەروەها سعودییە بڕی (56) هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، لیبیا بڕی (32) هەزار بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بەڵام نێجیریا بە هەمان شێوەی عێراق لە هەفتەی ڕابردوودا هەناردەی نەوتیان بۆ ئەمریکا سفر بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین