سەرۆك بارزانی: هەموو هەوڵی خۆمان بەكارهێنا بۆ ئەوەی پاكتاوی ڕەگەزی لەدژی كورد لەسووریا ڕوو نەدات
نوچەنێت
ئەمڕۆ هەینی (6-2-2026) لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژۆن نوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كرد، لە كۆبوونەوەیەكدا، كە پاتریك دورێل باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق و یان برێم كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێر ئامادەی بوو، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند، "كە سەرۆك ماكرۆن سڵاوی تایبەتی هەبووە و جەختی لە پەیوەندی و دۆستایەتی دوولایەنە و پاڵپشتیكردنی گەلی كوردستان كردووەتەوە."
هەروەها وەزیری دەرەوەی "خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی بۆ كوردستان و دیداری لەگەڵ سەرۆك بارزانی دەربڕی بە ئامانجی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی سیاسیی ناوچەكە و ڕاوێژ لەگەڵ سەركردەكانی ناوچەكە بۆ گەیشتن بە چارەسەری گونجاو بۆ گرفتەكانی ناوچەكە"، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی بە هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆك ماكرۆن و سەرۆك بارزانی دا لە هاندانی لایەنەكان بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لە سووریا و ئەو هەوڵانەی بەرز نرخاند. پێزانینیشی بۆ ڕۆڵ و پێگەی سەرۆك بارزانی هەبوو لە چارەسەركردنی كێشەكان لە عێراق و ناوچەكە."
هاوكات "ڕۆشنایی خستەسەر پەیوەندییە مێژووییەكانی فەڕەنسا و گەلی كوردستان و نامەیەكی بارزانی نەمریشی پێشكەشی سەرۆك بارزانی كرد كە لە ساڵی 1967 لە لایەن بارزانی نەمرەوە بۆ ژەنەڕاڵ دیگۆل سەرۆكی فەڕەنسا نێردرابوو و لە ئەرشیڤی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسادا هەڵگیرابوو و، سەرۆك بارزانی سوپاسی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسای كرد و ئەو نامەیەی بە بەڵگەیەكی پڕبەها وەسف كرد كە سەلمێنەری پەیوەندی و دۆستایەتی لەمێژینەی گەلی كوردستان و گەلی فەڕەنسایە."
بە گوێرەی ڕاگەیێیندراوی بارەگای بارزانی، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و سووریا و پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و پڕۆسەی سیاسی عێراق و هەرێم ئاڵوگۆڕ كرا و سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە "خوازیاری ئەوەن سەرجەم كێشە و گرفتەكانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ڕێگەی ئاشتیانە بگاتە چارەسەر و ناوچەكە سەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت. سەرۆك بارزانی ئاماژەی بە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا دا و هیوای خواست كە پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا بە ڕێگەی دیالۆگ بگاتە ئەنجام و هەمیشە پشتیوانی ئەو پڕۆسەیە بوونە."
سەبارەت بە ڕۆژئاوا سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەدا، كە "هەموو هەوڵی خۆی بەكار هێنا بۆ ئەوەی ڕێگری بكرێت لەوەی ناكۆكی سیاسی بكرێتە شەڕی نەتەوەیی نێوان كورد و عەرەب و هەروەها ڕێگری لەوە بكرێت كە پاكتاوی ڕەگەزی لەدژی گەلی كورد لە سووریا ڕوو بدات. جەختیشی لەوە كردەوە كە پشتگیری لە ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی سووریا و هەسەدە دەكەین و هیوای خواست كە ئەو ڕێككەوتنە ببێتە بنەمایەك بۆ سەقامگیری و چارەسەری كێشەكان لەو قۆناغە."
لەبارەی مەترسیی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر سەرۆك بارزانی ئەوەی خستەڕوو كە مەترسی بەهێزبوونەوەی داعش لەئارادایە و پێویستە میكانیزمێكی گونجاو و هەماهەنگیی لەنێوان لایەنەكان هەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر و داعش.
لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەكەدا، سەرۆك بارزانی "سوپاسی فەڕەنسای كرد كە هەردەم لە كاتە سەختەكاندا پاڵپشتی گەلی كوردستان بووە." هاوكات وەزیری دەرەوەی فەڕەنساش جەختی لەوە كردەوە "كە وڵاتەكەی هەمیشە سۆزێكی تایبەتی بۆ دۆزی گەلی كوردستان هەبووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پاڵپشتی ئەوەیە گەلی كوردستان بە ڕێگەی ئاشتیانە بە مافەكانی خۆی شاد ببێت و هەروەها وڵاتەكەی لەگەڵ پاراستنی هەرێمی كوردستان و بەردەوامیی هەرێمی كوردستانێكی بەهێز دایە."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment