سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییی بەریتانیا پەرەسەندنە ئەمنییەکان تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەگەڵ  جۆناسان پاوڵ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییی بەریتانیا کۆبووەوە، "هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەریتانیا کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری".

ئەمڕۆ هەینی (2026/2/13) لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ جۆناسان پاوڵ، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەییی بەریتانیا کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی، لە کۆبوونەوەکەدا "دوایین پەرەسەندنە ئەمنی و سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە و هەڕەشەکانی تیرۆر خرانە بەر باس. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی هەماهەنگیی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەریتانیا کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری."

هاوکات لای خۆیەوە، جۆناسان پاوڵ پابەندیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیی پشتگیریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و ستایشی ڕۆڵی هه‌رێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکەدا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین