سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و سه‌رۆك وەزیرانی لوبنان په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سه‌رۆك وەزیرانی لوبنان كۆبووه‌وه‌ و باسیان له‌ گرنگیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد، هه‌روه‌ها بیروڕایان ده‌رباره‌ی لێكه‌وته‌كانی ئاڵۆزییه‌كان له‌سه‌ر دۆخی مرۆیی و ئابووریی ناوچه‌كه‌ گۆڕییه‌وه‌.

دوای نێوەڕۆی ئەمڕۆ (2026/2/13) له‌ چوارچێوه‌ی کارنامه‌که‌یدا له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ  نه‌واف سه‌لام، سه‌رۆك وەزیرانی لوبنان كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لوبنان و دوا پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كران. هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ پته‌وكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش له‌ بوارە جیاوازه‌كاندا كرده‌وه‌، به‌تایبه‌تی له‌و بوارانه‌ی خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا ده‌گه‌یه‌نن."

هەروەها دەشڵێت، له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا، باس "له‌ گرنگیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرا، هه‌روه‌ها بیروڕایان ده‌رباره‌ی لێكه‌وته‌كانی ئاڵۆزییه‌كان له‌سه‌ر دۆخی مرۆیی و ئابووریی ناوچه‌كه‌ گۆڕییه‌وه‌."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین