سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى حكومەتی ئه‌ڵمانیا ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەردەوامی کۆبوونەوەکانیدا لە کۆنفرانسی میونشن لەگەڵ وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى به‌رگرى لە وەزارەتی بەرگریی فیدراڵیی ئەڵمانیا کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە، "پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبه‌شیان کردەوە".

ئەمڕۆ شەممە (2026/2/14) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دووەم ڕۆژی کۆنفرانسی میونشن له‌ کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ  د. نێڵس شمید، وه‌زیرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى به‌رگرى لە وەزارەتی بەرگریی فیدراڵیی ئەڵمانیا، پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی هاریکاریی هاوبه‌شیان تاوتوێ كرد.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیریی بەردەوامی ئەڵمانیا لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.

هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە، لای خۆیەوە، دکتۆر شمید جەختی كرده‌وه‌، "كه‌ وڵاته‌كه‌ى له‌ پشتگیریكردنى عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی ئارامی و سەقامگیری به‌رده‌وام ده‌بێت."

هەروەها دەشڵێت، دوا پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و مەترسییەکانی تیرۆر، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونه‌وه‌کە بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین