سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران کۆبوونه‌وه کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران کۆبوونه‌وه، بەرپرسە باڵاکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، "ستایشی ڕۆڵی مرۆیی و مێژووییی هەرێمی کوردستانی کرد لە داڵدەدانی بێ جیاوازیی ئاوارە و په‌نابه‌ران".

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (2026/2/14) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، هەر لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن،، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ د. بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران (UNHCR) کۆبووەوە.

ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، "لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی مرۆییی پەنابەران لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کران، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی تیشکی خستە سەر دۆخی پەنابەران لە هەرێمی کوردستان و جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هاوکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە".

لە بەرامبەردا، "بەرهەم ساڵح ستایشی ڕۆڵی مرۆیی و مێژووییی هەرێمی کوردستانی کرد لە داڵدەدانی بێ جیاوازیی ئاوارە و په‌نابه‌ران، هەروەها جەختی لە پابەندیی UNHCR بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ باشترکردنی گوزەرانی په‌نابه‌ران و دابینکردنی پێداویستییەکانیان کردەوە".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا لە میونشنەوە ڕایگەیاند، "ئێمە ڕۆڵی ئەوروپا بە ڕۆڵی پشتگیریکەر دەبینین، دەیانەوێت پشتگیری لە سەقامگیری سووریا و عێراق بکەن، هەرێمی کوردستان چی توانی کردی بۆ سووریا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین