سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا کۆبوونەوە
نوچەنێت
ئەمڕۆ شەممە (2026/2/14) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە درێژەی دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئالیسۆن هووکەر، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا بۆ کاروباری سیاسی کۆبووەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی ئەمهریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چەندین پرسی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران. سەرۆک نێچیرڤان بارزانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی پشتگیرییەکانی ئەمهریکا بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵات و گەشەپێدانی دامەزراوەکان کردەوە".
لە بەرامبەردا، "هووکەر ستایشی ڕۆڵی سهرۆک نێچیرڤان بارزانی له ڕێککهوتنی نێوان دیمهشق و ههسهدهدا کرد، هەروەها پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ عێراق و قەوارەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر - بەغدا دووپات کردەوە".
گرنگە باس لەوە بکرێت سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیاوە ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەکانی بەردەوام دەبێت، ڕۆڵی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی گشتی ڕۆڵێکی یارمەتیدەر بوو بۆ کێشەکانی سووریا و لە تەنیجەدا ئێستا ڕێککەوتنێک هەیە و هیوادارین ڕێککەوتنەکە جێبەجێ بکرێت".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment