سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی له‌ میونشن كۆبوونه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت

لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی لە کۆربەندی کۆنفرانسی میونشن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) کۆبوونەوە، لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆکی هەرێم جەختی لە، "گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێكگه‌یشتن بۆ چارەسەركردنى سیاسییانه‌ى کێشه‌کان له‌ سووریا کردەوە، بە شێوەیەک کە مافی كورد و هەموو پارێزراوبێت".

ئەمرۆ یەكشەممە (2026/2/15) لە سێیەم ڕۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە)، "دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و ناوچەکە و دۆخی كورد و پێکهاتەکانیان له‌ سووریا تاوتوێ كرد."

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەو کۆبوونەوەدا جەختی لە، "گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و لێكگه‌یشتن بۆ چارەسەركردنى سیاسییانه‌ى کێشه‌کان له‌ سووریا کردەوە، بە شێوەیەک کە مافی كورد و هەموو پێکهاتەکان لە چوارچێوەی سووریایەکی یەکگرتوو و له‌ ده‌ستوورى داهاتووى وڵاتدا پارێزراو بێت."

هاوکات لاى خۆیه‌وه‌ مەزڵووم عەبدی، "سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی جه‌نابی سه‌رۆک مه‌سعوود بارزانی و سەرۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان کرد بۆ هەوڵی بەردەوام و ڕۆڵی کاریگەریان لەپێناو ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ و گەیشتنی دیمەشق و هەسەدە بە ڕێککەوتنی ئاگربەست."

هەر لەو ڕاگەیێندراوەی سەرۆکایەتیی هەڕێمی کوردستاندا هاتووە، "مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین