سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و وەزیری كاروبارى ئابوورى و وزهى ئەڵمانیا پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن
نوچەنێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سێیەم ڕۆژی کۆنفرانسی میونشن لەگەڵ وەزیری كاروبارى ئابووری و وزەی ئەڵمانیا کۆبووەوە و تیایدا سەرۆکی هەرێم، "سوپاسی پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەڵمانیای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و خواستى هەرێمی كوردستانى بۆ سوودوهرگرتن لە ئەزموونی ئەڵمانیا لە بواری وزە و ئابووریدا کرد".
ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/2/15) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بهردهوامیى دیدارەکانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ خاتوو کاترینا ڕایشە، وەزیری كاروبارى ئابووری و وزەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونهوهکەدا، "پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و هاندانی سهرمایهگوزارى و وەبەرهێنانی ئەڵمانی لە بوارە جیاوازەکاندا تاوتوێ کران."
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکە لەبەرامبەردا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، "سوپاسی پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەڵمانیای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد و خواستى هەرێمی كوردستانى بۆ سوودوهرگرتن لە ئەزموونی ئەڵمانیا لە بواری وزە و ئابووریدا دووپات کردەوە."
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment