وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک فاکتەری سەقامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا دەكات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا كرد و "پابه‌ندیى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌وامیى پشتگیری له‌ ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشان دا."

نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/2/15) لە چوارچێوەی كۆبوونەوەكانیدا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ د. یۆهان ڤاده‌فول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، لە کۆبوونه‌وه‌کەدا "پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی کارای ئەڵمانیا لە ناوچەکەدا تاوتوێ کران."

هاوكات سەرۆک نێچیرڤان بارزانی "سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیرى و هاوکارییەکانی ئەڵمانیا له‌ بواره‌ جیاكاندا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات کردەوە."

لای خۆیەوە هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا "ستایشی پێگەی هەرێمی کوردستانی کرد وەک فاکتەری سەقامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها پابه‌ندیى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌وامیى پشتگیری له‌ ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان نیشان دا."

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەشڵێت، “دوایین پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.”

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین