ڕێکخەری گشتی و ئەندامانی نوێی سەرکردایەتی بزووتنەوەی گۆڕان دیاریکران
نوچەنێت
ئا: سنوور یاسین
ڕۆژی (25/تەمموز/2009) بزووتنەوەی گۆڕان بەسەرپەرشتی نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دامەزرا. لە هەڵبژاردنى (2021)ــی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بزووتنەوەى گۆڕان هیچ کورسییەکى بەدەست نەهێنا، ئەمەیش کێشەى زۆرى بە دواى خۆیدا هێنا لەو ئەم حیزبە، کە بە وتەى بەرپرسانى گۆڕان تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەن.
هاوكات ڕۆژی شەممە (نۆى تەممووزى/2022) کاردۆ محەممەد، رێکخەری ژووری پەرلەمانی بزووتنەوەی گۆڕان، سەبارەت بە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند، "ئەوان لەگەڵ هەڵبژاردنى فرەبازنەیین، پارتى لە عێراق هەر بەو شێوازە بەشدارى لە هەڵبژاردنەکان کردووە، بۆیە هیچ بیانوویەکى نییە بۆ ڕەتکردنەوەى ئەو شێوازە".
ناکۆکییە ناوخۆییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان
سەرەتای ناکۆکییەکانی نێو بزووتنەوەی گۆڕان لە (28-09-2024) دەستی پێکرد کاتێک بەشێک لە ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی، رێوڕەسمێکیان بۆ رێزلێنان و ماڵئاوایی لە عومەر سەید عەلی، رێکخەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان و دەستبەکاربوونی دانا ئەحمەد مەجید وەکو رێکخەری نوێی بزووتنەوەکە سازکرد.
ڕۆژی شەممە (پێنجی نیسان/2025) بە ئامادەبوونی چیا نەوشیروان مستەفا كۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕان ئاڕاستەی گردی زەرگەتە دەستیپێكرد و بڕیاربوو لە كۆنفرانسەكەدا ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژێردرێن و باڵی کوردسات کۆنفرانسەکە بە کۆبوونەوە ناوبرد و ڕەتی کردەوە کۆنفڕانسی بزووتنەوەی گۆڕان بێت.
لەبەرامبەردا بزوتنەوەی گۆڕانی گردی زەرگەتە بە فەرمی و لەلایەن كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە ئاگاداركرایەوە بۆ بەستنی كۆنفرانسی نیشتمانی لە (10ی نیسانی 2025) ڕۆڤان سەروەت، رێپێدراوی بزوتنەوەی گۆڕان لە ئۆفیسی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، "هەموو ئامادەکارییەکانمان تەواو کردووە بۆ ئەوەی لەژێر ڕاسپاردە و ڕێنماییەکانی فەرمانگەی پارت و رێکخراوە سیاسییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی کۆمسیۆن لەو رۆژەدا کۆنفڕانس ببەستین".
دواتر بزووتنەوەی گۆڕان کشاندنەوەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و ڕۆژی یەكشەممە (13/ئەیلوول/2024) بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و تێییدا ڕایگەیاند، "بە پێزانینەوە لە هەڵوێستی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیرەکان و پارێزگاری سلێمانی دەڕوانن، کە لە کۆی شەش پۆستی سیاسی، پێنجیان پابەندییان بە بڕیاری سیاسیی بزووتنەوەی گۆڕانەوە دەربڕیوە، لەوانەش جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وەزیری دارایی و ئابووری، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و پارێزگاری سلێمانی".
هەروەك لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، بزووتنەوەی گۆڕان جەخت لەوە دەكاتەوە، "بە پێچەوانەوە، هەر وەزیرێک، بە هەر بیانوو و پاساوێک، بڕیاری کشانەوە لە پۆستی وەزاری نەدات، پەیوەندیی رێکخراوەیی بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە نامێنێت".
ڕۆژی شەممە (24/ئایار/2025) بڕیاربوو لە هۆڵی ئاشتی لە شاری سلێمانی، کۆنفرانسی بزووتنەوەی گۆڕانی هەردوو ئاراستەكە ئەنجام بدرێت، دواتر نەتواندرا یەكلایی بکرێتەوە كێ وەك رێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵببژێردرێت.
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بزووتنەوەی گۆڕانی ناچار کرد، تەنیا ئەو ئەندامانە بەشداری کۆنفرانس بکەن کە ناویان لە (2017) تۆمار کراوە زیاترن لە دوو هەزار و (100)ئەندامن، كە بەشێك لەو ژمارەیە وازیان لەو بزووتنەوەیە هێناوە. دواتر كۆنفڕانسی هەردوو باڵەكە هیچ ئەنجامێكی نەبوو، بەڵكو گرژی و ئاڵۆزی دروست بووە لە نێوان بەشێك لە ئەندامی هەردوو ئاراستەكەی بزووتنەوەی گۆڕان.
ڕۆژی سێشەممە (2026/2/3) بزوتنەوەی گۆڕانی (كوردسات) رایگەیاند، "بە بڕیاری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان، (16)ـیمانگی شوبات لە كەركوك كۆنفرانسی گۆڕان بەڕێوەدەچیت". هەروەها سەبارەت بە ئامانجی کۆبووەکە ڕایگەیاند، "ئامانجیان ئەوەیە پێکەوە، بزوتنەوەکەیان بخەنەوە سەر سکەی ڕاستەقینەی خۆی".
لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، "لێرەوە، بانگەوازێکی دڵسۆزانە ئاڕاستەی سەرجەم گۆڕانخوازان، دڵسۆزان و ئەو کەسانە دەکەن، کە باوەڕیان بە گۆڕانکاری و چاکسازی ڕیشەیی هەیە، بۆ ئەوەی پشتیوانیان بن لەم هەوڵەدا. ئێستا کاتی ئەوەیە ناکۆکییە لاوەکییەکان وەلا بنێن و لەپێناو بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلدا، یەکگرتوانە کار بکەن".
ڕۆژی دووشەممە (2026/2/16) كۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری كەركوك بە سەرپەرشتی و چاودێری كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەڕێوەچوو و بە دەنگی ئەندامانی دەستەی گشتی، رێكخەری گشتی و ئەندامانی نوێی سەركردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردران.
لیستی ناوی رێكخەری گشتی و (59) ئەندامانی نوێی سەركردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان:
دانا ئەحمەد مەجید شاسوار – ڕێكخەری گشتی
- کوێستان محەمەد عەبدوڵا مەعروف
- عەلی عەزیز سەعید (عەلی چەلەبی)
- جەعفەر عوسمان عەلی (جەعفەر خەیات)
- کاوە عەبدوڵا عەلی محەمەد
- دڵخواز کاکە ڕەش
- ڕەئوف ئەحمەد کاکی
- عەزیز حەمید عەزیز (عەزیز زەنگەنە)
- جەلال ئیسماعیل جەمیل
- پەیام ئەحمەد محەمەد ئەمین
- شاخەوان ڕەئوف مستەفا میران (شاخەوان ڕەئوف بەگ)
- دلێر عەبدولخالق حاجی
- گوڵستان سەعید محەمەد
- ڕۆڤان سەروەت ئیبراهیم
- عیسام ڕەحیم ئیبراهیم (مەریوانی کەلار)
- نەسرین جەمال مستەفا نەجیب
- ئەنوەر ڕەشید قادر (دکتۆر ئەنوەر)
- جوانڕۆ محەمەد ئەحمەد قازی
- هاشم ساڵح عەلی
- ئەبوبەکر بایز ئاڵی (بەکر بایز)
- هەڵمەت نەژاد ئەنوەر
- زمناکۆ جەلال عەلی
- چۆمان محەمەد عەلی
- پێشڕەو ڕەئوف مەجید
- سوعاد ڕەزاق ئیبراهیم
- ڕەسوڵ عەبدوڵا ئیبراهیم
- عومەر حەمە قادر عەلی
- دابان محەمەد عارف
- عومەر عەلی قادر
- عومەر ئەحمەد محەمەد
- هەڵمەت محەمەد شوکر
- کاوە مەجید محەمەد ئەمین
- ئاکۆ محەمەد شەریف
- هەرێم تەها ئیبراهیم عپمان (هەرێم مەلا قەرە)
- کاروان محەمەد ئیسماعیل
- بەختیار کەریم عەلی
- عەلی ڕەسوڵ عەلی
- تانیا عوسمان عەزیز
- نەبەز عوسمان قادر
- کاوە عوسمان ڕەسوڵ
- ئارام مەردان فارس
- نەوزاد حەسەن ئەحمەد
- ئەحمەد قادر ئەمین
- سالار محەمەد سەعید
- عەزیز محەمەد ئەمین عەلی
- عەبدولقادر حەمید جیهان شاسوار
- ستار حەمە ساڵح ئەحمەد (ستار کانی سپیکەیی)
- دیلمان عەزیز محەمەد
- حەبیب موشیر مستەفا
- زانا ڕەحمان ڕەحیم (زانای قائیمقامی پێشووی پێنجوێن)
- نازدار ئەسعەد نادر
- ئاوارە سلێمان کریم
- عومەر حسێن ڕەسوڵ
- حسێن حەمە ئەمین حسێن
- ڕێبوار ئەحمەد بازیانی (حاجی ڕێبوار)
- گۆران نەوزاد سەعدی – یەدەگ
- پێشڕەو ئەحمەد حەمەدئەمین – یەدەگ
- بێوار عەبدولڕەحمان میکائیل – یەدەگ
- سەباح یاسین عەلی – یەدەگ
- ئیبراهیم نەجمەدین عیزەدین – یەدەگ
کورتەیەك لە ژیانی دانا ئەحمەد مەجید ، ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان:
- لە (6)ــی ئاداری (1956) لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی لەدایکبووە. لە (1974) بووەتە پێشمەرگە، هەشتاکاندا فەرماندەیی چەندین تیپی گرنگی کردووە، وەک تیپی (31)ـی سلێمانی، تیپی (93)ی کۆیە، تیپی (23)ـی سورداش و تیپی (25)ـی خاڵخاڵان.
- لە ساڵی (1986) تا (1988) لێپرسراوی پەیوەندییەکانی یەکێتی بووە لە "یاخسەمەر". دوای ئەنفالیش، تا (1991) لێپرسراوی پەیوەندییەکانی یەکێتی بووە لەگەڵ ئێران (لە کرماشان).
- لە ناوەڕاستی (2011) بە هۆكاری پشتیوانی بزوتنەوەی گۆڕان و دۆخێكی تایبەت چوەتە دەرەوەی وڵات و لە تەموزی (2024) گەڕاوەتەوە كوردستان.
- لە (18/9/2024) بریكارنامەی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی بۆ دەركراوە بۆ پیادەكردنی ئەرك و دەسەڵاتەكانی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە وەكالەت.
- رۆژی (16/2/2026) لە كۆنفڕانسی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری كەركوك لەژێر سەرپەرشتی و ئامادەبونی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە فەرمی وەك رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment