سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئهمهریکا کۆبوونهوه
نوچەنێت
ڕۆژی چوارشەممە (2026/2/18) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئهمهریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد".
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "لە کۆبوونەوەیەکەدا پەیوەندییەکانی ئهمهریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دوا پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی لە وڵات و دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران".
هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە، "برەودان بە پەیوەندییەکانی ئهمهریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە، هەروەها هاوڕا بوون کە بەرژەوەندی و بەهای هاوبەش ئهمهریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەبەستێتەوە. هەر لەمبارەیەوە باسیان لە بوارەکانی هاریکاریی نێوان هەردوولا کرد".
کۆتایی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "پەیوەندییەکانی هەولێرـبەغدا، گرنگی یەکدەنگیی لایەنە کوردستانییەکان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و دۆخی ناوچەکە بە گشتی، تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئهمهریکا بوون".
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment