ئیبراهیم تاتلیس: بە فێڵ (4) ملیۆن دۆلاریان لێبردووم بابەتی گشتی

نوچەنێت

ئیبراهیم تاتلیس هونەرمەندی بەناوبانگی تورکیا لەدوای ئەوەی چەند کێشەیەکی خێزانی لەگەڵ منداڵەکانی هەبوو لەچاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای دەکات، کە بەبڕی (4) ملیۆن دۆلار فێڵیان لێکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/2/22) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاوی کردەوە، تادێت کێشەکانی نیو بنەماڵەی هونەرمەندی بەناوبانگی تورکیا قوڵتر دەبێتەوە و هەر ڕۆژەو بەهۆی دۆسیەی جیاواز یەکتری دەبەنە دادگا، ئەو هونەرمەندە بە چاوی پڕفرمێسکەوە لە چاوپێکەوتنێکدا لە ماڵەکەی خۆی لە ئیزمیر بێ ئەوەی ناوی کەس ئاشکرا بکات دەڵێت، بە بڕی (4) ملیۆن دۆلار فێڵیان لێکردم، ئەم ڕووداوە لە ناخەوە کاریگەری لێکردووم هەرچەندە من هەرگیز بەهۆی سەروەت و سامانەکەمەوە پارەکانم تەواو نابێت تەنیا کەم دەبێتەوە، بەڵام لەمەوبەدوا وریاتر دەبم.

تاتلیس نایشارێتەوە کە کێشەی لەگەڵ منداڵەکانی هەیە و دەڵێت لە کورە گەورەکەم ناوی (ئەحمەد)ـە زۆر تورەم و بنەماڵەکەم هیچ شتێک نەماوە لە دژی یەکتر نەیکەن و دەشڵێت، ئەحمەدی کورم پێنج باڵەخانەی فڕۆشتووە لە شاری مانیسا و میراتە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ئەو بڕە پارەی بەر منداڵەکانی دیکەم دەکەوێت نەیداوە و بەتەنیا خواردویەتی.

سەبارەت بە دیلانی کچیشی تاتلیس بە غەمبارییەوە دەڵێت، "ئەو هەرکاتێک کێشە و بێ پارەبێت دەڵێت ئیبراهیم تاتلیس باوکمە، هەرکاتێک پێویستی بەمن نەما دەڵێت نایناسم."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین