وەتسئەپ تایبەتمەندی یەکجار بینین بۆ نامە نووسراوەکان زیاد دەکات بابەتی گشتی

نوچە نێت:

لە نوێترین تایبەتمەندی وەتسئاپدا، بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید، کە ڕێگە دەدات نامەی نووسراو (تێکست) بە شێوازی "یەکجار بینین" (View Once) بنێردرێت، بەم جۆرەش نامەکە تەنها دوای یەکجار خوێندنەوە لەلایەنی بەرامبەرەوە، ڕاستەوخۆ دیار نامێنێت و دەسڕێتەوە.

هاوکات بەگوێرەی بەرپرسانی کۆمپانیای (Meta)، ئەم تایبەتمەندییە نوێیە ئاستێکی بەرزی پاراستنی بابەتە تایبەتەکانی تێدایە، وەرگری نامەکە ناتوانێت نامەکە کۆپی بکات، یان بۆ کەسێکی تری بنێرێت (Forward)، هەروەها وەتسئەپ ڕێگری دەکات لە گرتنی وێنەی شاشە و تۆمارکردنی ڤیدیۆی شاشە، بۆ ئەو نامانە.

بۆ بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە، دوای نووسینی نامەکە، لە شوێنی مەبەست، بەکارهێنەر دەبێت پەنجە لەسەر دوگمەی ناردن دابگرێت و بیهێڵێتەوە، تاوەکو لیستی هەڵبژاردەکان نامەی یەکجار بینین هەڵبژێرێت.

جێگەی ئاماژەپێدانە، لە ئێستادا خاسیەتی یەکجار بینین، تەنها بۆ وێنە، ڤیدیۆ و نامەی دەنگی لە وەتسئاپدا بەردەستە. زیادکردنی بۆ نامەی نووسراو هێشتا لە قۆناغی پەرەپێداندایە و چاوەڕێ دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا بۆ بەکارهێنەران بەردەست بخرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین