ئیسرائیل لێكۆڵینەوەی ورد لەفڕۆكەكەی كۆمپانیای فڵای دوبەی دەكات بابەتی گشتی

نوچە نێت:

ڕۆژی چوارشەممە (2026/30/09) کەناڵی (14)ـی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ و توندوتیژی لەنێوان فڕۆکەوانانی گەشتێکی کۆمپانیای "فڵای دوبەی"، کە لە دوبەیەوە بەرەو تەلئەڤیڤ بەڕێکەوتبوو، بووە هۆی ئەوەی بە ناچاری فڕۆکەکە لە سعوودیە داببەزێت و پۆلیسی ئەو وڵاتە دەستبەجێ هێرشبەرەکەی دەستگیر کردووە، تا لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت.

نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرپرسانی بەرگریی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی بەپەلەی ئەنجام داوە و لێکۆڵینەوەیەکی ورد دەکەن، سەبارەت بە گومانی نیشتنەوەی ژمارەیەک فڕۆکەوان لە فڕۆکەخانەی "بن غوریۆن" لە چەند ساڵی ڕابردوودا، کە خاوەنی ڕەگەزنامەی دووەمن و یەکێک لە ڕەگەزنامەکانیان دەچێتە خانەی "وڵاتانی نەیار"ـەوە.

لەگەڵ پەرەسەندنی ڕووداوەکە، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل ژمارەیەک فڕۆکەی جەنگیی ئامادە کرد و ئاستی ئامادەباشیی بەرز کردەوە، ئاسمانی ئیسرائیل بۆ ماوەیەکی کاتی دواخرا و دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکە لە سعوودییە، جارێکی دیکە کرایەوە و بەرپرسانی خۆجێی سعوودیە پلانیان داناوە دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکە، لێکۆڵینەوە لە تیمی فڕۆکەکە و پشکنینی تەکنیکی بۆ فڕۆکەکە بکەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی "کەناڵی (12)"ـی ئیسرائیلی، لێکۆڵینەوەکان چڕ کراونەتەوە لەسەر ئەو گومانەی کە فڕۆکەوانانی هەڵگری ڕەگەزنامەکانی ئێران، سووریا و عێراق، توانیویانە لەو ماوەیەدا لە ئیسرائیل بنیشنەوە و ئیسرائیل لیست و ناوی فڕۆکەوانەکانی لە کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی "فڵای دوبەی" وەرگرتووە، بەڵام بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو لیستانە پێشتر بە شێوازی پێویست پشکنینی ئەمنی بۆ نەکراوە.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا، ئاماژە بەوەش کراوە کە، دەسەڵات و لایەنی نێودەوڵەتیی دیکە هاوکاریی ئیسرائیل دەکەن بۆ چارەسەرکردن و کۆنتڕۆڵکردنی ئەم کێشە ئەمنییە.

هەر لەو بارەیەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بە وردی لەگەڵ ناتانیاهۆ لەبارەی ئەو ڕووداوەوە قسەم کرد و "دیارە یاریدەدەری فڕۆکەوان یان تیرۆرست بووە یان تووشی کێشەی دەروونی بووە و چەند چەقۆی لە کاپتنی فڕۆکەکە داوە".

جێگەی ئاماژەپێدانە، ڕووداوەکە لە ڕۆژی (30)ـی ئەیلوولی (2026) لە گەشتێکی هێڵی ئاسمانیی "فڵای دوبەی" ڕوویدا و فڕۆکەکە لە جۆری بۆینگ (737) ماکس بوو، لە دوبەیەوە بەرەو تەلئەڤیڤ دەفڕی و (174) سەرنشین لەگەڵ هەشت ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی هەڵگرتبوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین