ترەمپ ناوی فڕۆکەخانەیەک بە ناوی خۆیەوە دەکات بابەتی گشتی

نوچە نێت

پارێزگاری ویلایەتی فلۆریدا یاسایەکی واژۆ کرد بۆ گۆڕینی ناوی ناوی فڕۆکەخانەی پاڵم بیچ  لە فلۆریدا بۆ ناوی ترەمپ و بڕیارەکە لە چەند مانگێکی نزیکدا جێبەجێ دەکرێت.

ڕۆژی چواشەممە (2026/4/1) ماڵپەڕی (گاردیان) بڵاویکردەوە،  ڕان دیسانتیس، پارێزگاری ویلایەتی فلۆریدا، یاسایەکی واژۆ کرد بۆ گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پاڵم بیچ بۆ ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ. هەروەها ڕایگەیاند، "بریارەکە لە چەند مانگی داهاتووی ئەمساڵدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

بە گوتەی پارێزگاری ویلایەتی فلۆریدا پەرلەمانی فلۆریدا پڕۆژەیاساکەی پەسەند کردووە ناوی فڕۆکەخانەکەی پەسەند کرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە زۆرترین کاتی گەشتەکانیدا ئەم فڕۆکەخانەیە بەکاردەهێنێت بە تایبەتی کاتێک دەگەڕێتەوە کۆشکە بەناوبانگەکەی لە ناوچەی پاڵم بیچ.

فڕۆکەخانەی فلۆریدا نوێترین فڕۆکەخانەیە لە ئەمریکا، فلۆریدا ویلایەتی گرنگە بۆ سەرۆکی ئەمریکا، لە هەردوو هەڵمەتی هەڵبژاردندا بانگەشەی فراوانی کرد و دەنگێکی زۆری لە ویلایەتەکە بەدەستهێنا تا ڕادەی گەیشتن بە بوونی ویلایەتەکە بە ویلایەتی یەکلاییکەرەوە بۆ دۆناڵد ترەمپ. ئەم هەنگاوەی ناونانی فڕۆکەخانەکانی ئەمریکا بە ناوی سەرۆکی ئەمریکا پێشتریش بوونی هەبووە لە وڵاتانی جیهاندا بە گشتی و ئەمریکا بە تایبەتی بۆ نموونە، فڕۆکەخانەی ڕۆناڵد ڕێگان لە واشنتن و فڕۆکەخانەی جۆن کەنەدی لە نیویۆرک. 

سەرۆکی ئەمریکا بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە زنجیرەیەک باڵەخانە، دامەزراوە، پرۆگرامەکانی حکومەت، کەشتی جەنگی هێزی دەریایی بە ناوی خۆیەوە بکات، تەنانەت لە هەوڵی ئەوەدایە ناو و واژۆی خۆی بکاتە سەر دۆلاری ئەمریکیش.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین