ژیری دەستکرد و چاتی جی پی تی هاک دەکرێن بابەتی گشتی

نوچەنێت

هاككەرەكان توانیویانە ژیری دەستکرد و چات جی پی تی هاک بكەن، بەم هەنگاوەش زانیاری هەڵە بە بەکارهێنەران دەگات کاتێک داوای ڕوونکردنەوەیەک یان پرسیاری جۆراوجۆری لێدەکەن.

ڕۆژی سیشەممە (2026/2/24) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، تەنیا دوای چەند دەقیقەیەک هەوڵدانی کەم تواندرا ژیری دەستکرد و چات جی پی تی بە ئاسانی هاک بکرێت و زانیاری هەڵەی تێدا تۆمار بکرێت و لە ڕێگەیەوە زانیاری هەڵە بە دەستی بەکارهێنەران بگات. بەم هەنگاوەش دەردەکەوێت پێچەوانەی چاوەڕوانییەکان هاککردن و پێدانی زانیاری هەڵە تەنانەت لە سەردەمی ئێستای تەکنەلۆجیا و پاراستنیشیاندا هەر بوونی هەیە.

بەم هەنگاوەش باکارهێنەران زانیاری هەڵەیان پێدەگات لە کاتێکدا ئامانجییانە بە دوای وەڵامی دروست بگەڕێن بۆ پرسیارەکانیان لە کاتێکدا زانیارییان نییە کە ئایا ئەم وەڵامەی دەگاتە دەستیان وەڵامی دروستن و ڕیگەی بەکارهێنانی ژیری دەستکرد و چات جی پی تی ڕێگە ڕاستەکەیە یاخود بە دڵنیاییەوە لەم ڕێگەیەشەوە دەکرێت زانیاری هەڵە بگاتە دەست بەکارهێنەران.

ئەمە هەنگاوێکی نەرێنی دەبێت بۆ تەکنەلۆجیا لەم سەردەمەدا بەهۆی ئەوەی کاتێک بەکارهێنەر ئامانجییەتی دەربارەی بابەتە هەستیارەکانی وەک تەندروستی بخوێن ێتەوە زانیاری هەڵەی پێدەگات و ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ژیانی هاووڵاتییان.

ژیری دەستکرد، گووگڵ و چات جی پی تی ڕوونکردنەوەیان دا سەبارەت بە بابەتەکە، پشتڕاستیان کردەوە کە بەڵێ هاککراون و زانیاری هەڵە تۆمار کراوە، هەوڵ دەدەن کێشەکە چارەسەر بکەن و لەمەودوا ڕێگری زیاتر بکەن بۆ پاراستن و هاکنەکردنیان. هاوکات دەشڵێن، "پێشتریش چەندین جار هەوڵدراوە تاوەکو زانیاری هەڵە لە چات جی پی تی تۆمار بکرێت و ڕێگریان کردووە".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین