سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە ڕاپۆرتی کۆتایی کۆمسیۆنی بۆ چارەسەری پرسی کورد دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ئامادەکردنی راپۆرتی کۆتایی لەلایەن کۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی لە پەیامێکدا دەڵێت، "پێشوازی لە ڕاپۆرتی لیژنەی یەکێتیی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمانی تورکیا دەکەم. بە هەنگاوێکی گرنگ و ئاراستەیەکی دروستی دەزانم بۆ ئاشتی و چارەسەری."

ئەمڕۆ چوارشەممە (2026/2/25) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ئامادەکردنی ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی تورکیا بۆ چارەسەری پرسی کورد پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، "پێشوازی لە ڕاپۆرتی لیژنەی یەکێتیی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی لە پەرلەمانی تورکیا دەکەم. بە هەنگاوێکی گرنگ و ئاراستەیەکی دروستی دەزانم بۆ ئاشتی و چارەسەری."

 سەرۆکی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەش دەکات، "پێشخستنی زمانی سیاسەت و دیالۆگ و پابەندبوون بە چارەسەری ئاشتییانە، بنەمای سەرەکین بۆ بنیاتنانی سەقامگیریی هەمیشەیی کە بە سوودی هەموو ناوچەکە دەگەڕێتەوە."

هەر لەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە، سەرۆک نێچیرڤان بازرانی دووپاتی دەکاتەوە، "ئێمە لە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە جەخت لە پشتگیری و هاوکاریمان بۆ هەر هەوڵ و هەنگاوێک دەکەینەوە کە ئامانجی چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان بێت و ئاسۆیەکی نوێ بۆ برایەتی و پێکەوەژیان بکاتەوە."

هەروەها لەکۆتایی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "هیوادارین هەنگاوی تری له‌ په‌رله‌مان به‌دوادا بێت بۆ بەهێزکردنی زیاتری متمانە و بەدیهێنانی ئەو ئاشتییەی کە هەمووان چاوەڕێی دەکەن".

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین