مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانیا دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کۆبووەوە و تیشک خرایە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولا و پرسی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عێراق و ناوچەکە.

ڕۆژی چوارشەممە (2026/2/25) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی ئەڵمانیان کرد بە سەرۆکایەتی جیزا ئەندریاس ڤۆن گەیر بریکاری وەزارەتی دەرەوە. بە گوێرەی ڕاگەیێندراوی حكومەتی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا کە دانیال کرێبەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق ئامادەی بوو، هەردوولا “هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.”

هاوکات سەرۆکی حکوومەت “سوپاسی پشتیوانیی و هاریکاری ئەڵمانیای بۆ هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە پێشخستنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا کردەوە. جەختیان لە پێویستیی پەرەپێدانی هاریکاریی و هاوئاهەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریا.”

هەروەها لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، “بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، هەوڵ و گفتوگۆکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکوومەتی فیدراڵ و هەرێم ئاڵوگۆڕ کرا.”

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین