ئیمارات: ئێران لە دوێنێوە زیاتر لە (137) مووشەكی ئاراستەمان کردووە ئێران

نوچەنێت

وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ژمارەی هێڕشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتەکەیان ئاشکرا دەکات و رایگەیاندووە، "لە بەرەدوامی هێرشەکانی ئێران لەدوێنێوە تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە (137) مووشەک و (209) فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراستەی وڵاتەکەمان کراوە."

ئەمڕۆ یەکشەممە (2026/3/1) ماڵپەڕی (یەنی مەساج) بڵاوی کردەوە، ئێران لە تۆڵەی هێرشی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر وڵاتەکەی هێرشێکی بەرفراوانی بۆ وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکردووە و پێگە و بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکای کردۆتە ئامانج.

لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگریی ئیمرات ئاماری هێرشەکانی ئێرانی لە دوێنێوە بۆ سەر وڵاتەکایان بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، "ئێران چەند وڵاتێکی ناوچەکەی کردۆتە ئامانج لە تۆڵەی هێرشی ئیسرائیل و ئەمەریکا، لە دوێنێەوە زیاتر لە (137) مووشەک و (209) فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاراستەی وڵاتەکەمان کردووە."

هاوکات جگە لە ئیمارات میدیاکانی دوبەش رایانگەیاندووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی  ئێران بۆ سەر چەند ناوچەیەکی شارەکە، زۆربەی هێرشەکان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی پوچەڵکراوەتەوە تاوەکو ئێستا دوو کەس بە سەختی لەو هێرشەدا بریندار بوونە.

دوابەدوای هێڕشی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر تەهرانی پایتەختی ئێران، عەلی خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئێران کوژرا و کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، ئێران هەڕەشەی تۆلەسەندنەوەی توند دەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین