تورکیا ڕەتیدەکاتەوە ئێران هێرشیکردبێتەوە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا تورکیە

نوچەنێت

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هێرشی ئێران بۆ سەرە بنکە سەربازییەکانیانی ئەمەریکا لە تورکیا، بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا دەڵێت، هەواڵی هێرشی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا دوورە لە راستی، ئەوانەی هەوڵی پەلکێشکردنی تورکیا بۆ نێو ململانێکانی ناوچەکە دەدەن سەرکەوتوونابن."

ئەمڕۆ دووشەممە (2026/3/2) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاوی کردەوە، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمەریکا بۆ سەر ئیران، تورکیا دەستیکردووە بەرێکاری ئەمنی بۆ پاراستی سنووری وڵاتەکەی، هاوکات دوێنی بە سەرۆکایەتیی مستەفا چیفتچی وەزیری ناوخۆی تورکیا و بەرپرسانی سنوورەکان کۆبوونەوە و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و توندکردنی ڕێوشوێنی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان و ڕووبەڕووبونەوەی ئەگەری کۆچی بەلێشا و چەندین قەیرانی دیکەیان تاوتوێ کرد. هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکیا ئەنقەرە هاتووچۆی  دەروازە سنووریەکانی لەگەڵ ئێران وەستاندووە.

لەلایەکی دیکە لەگەڵ ئەوەی ئێران دەستیکردووە بە هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە، لەلایەن چەند میدیایەکی تورکیا دەنگۆی هێرشی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا بڵاوکرایەوە، لەوبارەیەوە ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی زانیاری ناراستی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتیی تورکیا دەڵێت، "هەواڵی هێرشی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا دوورە لە راستی."

بەڕێوەبەرایەتیی سەرۆکایەتیی تورکیا دەشڵێت، "هیچ بنکەی سەربازیی وڵاتێک لە تورکیا نییە، رێکارەکانی وشکانی و ئاسمانی و دەریایی لە ژێر کۆنترۆڵی هێزە سەربازییەکانی وەزارەتی بەرگریی خۆمانە، ئەوانەی هەوڵی ئەوە دەدەن تورکیا رابکێشنە نێو ململانێکانی ناوچەکە سەرکەوتوونابن، تورکیا بەوردی چاودێری هەموو پێشهاتەکان دەکات و ئامادەین بۆ پاراستنی هەموو رێکارێکی ئەمنی بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاتەکەمان."

ئەو هەواڵانەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرە، هۆشداری بە هاووڵاتیانی خۆیدا سەردانی (22) شاری تورکیا نەکەن ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانمان هەیە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین