مەسرور بارزانی : چەند لایەنێکی لە یاسا دەرچوو هەرێمی کوردستانیان کردۆتە ئامانج کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە بارەی پاراستنی هاووڵاتیان لەو گرژییی و پێکدادانانەی کە لە ناوچەکەدا سەریانهەڵداوە، هەروەها چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا و مووچەی فەرمانبەران پەیامێکی ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ سێ شەمە (2026-03-03) مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە میانی کردنەوەی پڕۆژەیەک لە شاری هەولێر پەیامێکی ڕاگەیاند، سەبارەت بە هێرشەکان وگرژییەکانی ناوچە  بۆسەر شاری هەولێر گووتی،"جێگەی داخە ناوچەکەمان  بەم شێوازە دووچاری ئەم نەهامەتیە بۆتەوە کە چەندین لایەنی تیرۆرست و لە یاسا دەرچوو هەولێریان بە ئامانجگرتووە، ئێمە هەوڵ هەولێکی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان لەو گرژییانە، هەروەها داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین ڕێگە لەم تیرۆرستانە بگرێت تاوەکو چ دیکە هەرێمی کوردستان نەکەنە ئامانج، لەگەڵ ئەوەشدا سوپاسی خەڵکی کوردستان دەکەین بۆ خۆڕاگریی و داوا دەکەم پایەندی رێنماییەکان بن بۆ خۆپارێزی."

سەبارەت بە پرسی مووچە مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا،" لە بابەتی بێ مووچەیی یاخود دواکەوتنی، ئێمە لەگەڵ حکومەتی عێراق لە پەیوەندی بەردەوامداین بۆ ئەوەی کێشەی مووچە بە زووترین کات چارەسەرێکی بنەرەتی بکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکی خۆی جێبەجێ کردووە و داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین پابەندی خۆیان بەرامبەر شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان جێبەجی بکەن."

هەر لە بارەی کێشەکانی کارەبا سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەوەی ڕوونکردەوە، "دوای ئەم شەڕ و ئەو پەلامارانەی كە كراونەتە سەر كێڵگەكانی نەوت و غاز، هەندێك لە كۆمپانیاكان بۆ خۆپارێزی، بەرهەمەكانی خۆیان كەم كردووەتەوە كە بووەتە هۆكاری كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی كارەبا، ئەمەش شتێكی كاتییە. هیوادارین بارودۆخەكە بەرەو ئاسایی بگەڕێتەوە، هیوادارم خەڵكی ئێمە پشوو درێژ بن و تێبگەن كە ئەم شتەی رووی داوە لە دەرەوەی ئیرادەی ئێمە بووە. ئێمە لەسەر بەلێنی خۆمانینن کە کارەبای (24) کاتژمێری لەمساڵدا بۆ هەموو هەرێمی کوردستان دابین بکەین و هەموو هەوڵێکیشمان داوە بۆ جێ بەجێکردنی ئەو بەڵێنە."

جێگەی باسە ئەم پەیامەی مەسرور بارزانی لە کاتێکدایە کە ڕۆژی (2026-02-28) ئەمریکا و ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش هێرشیان بۆسەر ئێران دەستپێکرد، بەمەش چەند لایەنێکی تیرۆریست بۆ تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان هێرشی مووشەکیان بۆ چەندناوچەیەکی دیاریکراوی شاری هەولێر دەستپێکرد، بەمەش کۆمپانیاکانی  بەرهەمهێنی نەوت گاز کارەکانیان ڕاگرت ئەمەش کاریگەری کردە سەر کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین