سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی لە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەکات، ڕایدەگەیێنێت، "پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی بەڕێزیان و خانەوادە و کەسوکاری نیشتمانپەروەریان دەکەین و هاوبەشی خەمیانین".

ڕۆژی هەینی (2026/3/6) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی برای شێخ جەعفەر شێخ مستەفا دەکات، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی جێگری سەرۆک و بنەماڵەکەیان کرد و ڕایگەیاند، "خوالێخۆشبوو وەک کەسایەتییەکی پەروەردەیی و بەڕێوەبەری پێشووتری پەروەردەی سلێمانی، دڵسۆزانه‌ تەمەنێکی لە خزمەتکردنی پرۆسەی خوێندن و پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستاندا بەسەر برد".

 

دەقی پەیامەکەی سەرۆک نێچیرڤان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو حسێن شێخ مستەفا، برای بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان ئاراستەی بەڕێزیان و خانەوادە و کەسوکاری نیشتمانپەروەریان دەکەین و هاوبەشی خەمیانین.

خوالێخۆشبوو وەک کەسایەتییەکی پەروەردەیی و بەڕێوەبەری پێشووتری پەروەردەی سلێمانی، دڵسۆزانه‌ تەمەنێکی لە خزمەتکردنی پرۆسەی خوێندن و پەروەردەکردنی نەوەکانی کوردستاندا بەسەر برد. لە خوای مەزن داواکارین گیانی بە بەزەیی و میهره‌بانیى خۆی شاد بکات و ئارامى و دڵنەوایی به‌ هه‌مووان ببەخشێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین