سەرۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌کات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک ڕێبەری نوێی کۆماری ئێران لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە رێبەری نوێی ئێران دەکات و دەڵێت، "پیرۆزبایییەکی گەرم ئاراستەی جەنابتان و گه‌لی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین. لەم ئەرک و بەرپرسیارەتییە نوێیەدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین."

ئەمڕۆ سێشەممە (2026/3/10) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوەو پیرۆزبایی لە موجتەبا خامنەیی ڕێبەری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات و دووپاتی دەکاتەوە، "هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانه‌یه‌تی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەپێناو بەرژەوەندیی هەردوو گەل و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە تەواوی ناوچەکەدا.

 

دەقی پەیامی سەرۆک نێچرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

به‌ڕێز جەنابی ئایه‌توڵڵا سەید موجتەبا عەلی خامنەیی،
ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران

سڵاوی خوای گەورەتان لێ بێت..

بەبۆنەی هەڵبژاردنتانه‌وه‌ وەک ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، پیرۆزبایییەکی گەرم ئاراستەی جەنابتان و گه‌لی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین. لەم ئەرک و بەرپرسیارەتییە نوێیەدا هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندیی مێژوویی و دۆستانه‌یه‌تی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەپێناو بەرژەوەندیی هەردوو گەل و پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە تەواوی ناوچەکەدا.

له‌گه‌ڵ ڕێزماندا..

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان
٢٠٢٦/٣/١٠

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین