وەزارەتی بەرگریی تورکیا هۆکاری بەکارنەهێنانی سیستەمی بەگریی (ئێس400)ـی ڕووسیا ئاشکرا دەکات تورکیە

نوچەنێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی تورکیا هۆکاری بەکارنەهێنانی سیستەمی بەگریی (ئێس400)ـی ڕووسیا لە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر تورکیا ئاشکرا دەکات، تورکیا بەشێکە لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ناتۆ و گونجاوترین توخمی بەرگرییمان بەکارهێناوە بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکەکان."

ئەمڕۆ دووشەممە (2026/3/12) ماڵپەڕی (میللەت) بڵاوی کردەوە، لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، تاوەکو ئێستا وەزارەتی بەرگریی تورکیا بە هاوبەشی لەگەڵ سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ناتۆ مووشەکەکانیان خستەخوارە.

هەرچەندە تورکیا خاوەنی سیستەمی بەگریی ئاسمانی (ئێس400)ـی ڕووسیا بەڵام لەو هێرشەی ئێران بەکاری نەهێنا، ئەوەش بۆتە جێگەی پرسیار ئایا تورکیا بۆچی ئەو سیستەمانەی بەکارنەهێناوە، لەوبارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات و رایگەیاندووە، "تورکیا لە چوارچێوەی پێکهاتەیەکی فرەلایەن لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان هەڵسەنگاندنی بۆ هەڕەشەکان کردووە و ئۆپەراسیۆنی پێویست ئەنجام دەدەین بەتایبەت لە چاڵاکییەکانی بەرگری ئاسمانی مووشەکدا، هەروەها بەرەچاوکردنی دۆخی ئێستا و بەگوێرەی یاساکانی ئۆپەراسیۆنی پێویست جێبەجێ دەکەین."

وەزارەتی بەرگریی تورکیا زیاتر ڕوونی دەکاتەوە، "تورکیا یەکێکە لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکی ناتۆ، ئەو سیستەمەی لەو هێرشە بەکارهاتووە، توانایەکی زیاتری هەیە لە دیاریکردنی ئامانجەکە و بەخێراییەکی زۆر ڕێگری لە هێرشەکە دەکات، ئێمە گونجاوترین و خێراترین توخمەکانی بەرگرییمان بەکارهێناوە بەرامبەر بە هەڕەشەیەکی مووشەکی بالستیک کە ئاراستەی وڵاتەکەمان کراوە."

جێگەی باسە، تورکیا ژمارەیەک سیستەمی بەرگریی ئاسمانی (ئێس400)ـی لە ڕووسیا کردیەوە  و تاوەکو ئێستا بۆ یەکجاریش بەکاری نەهێناوە، هەروەها ئەمەریکا بە هۆی کڕینی ئەو سیستەمانە لە ڕووسیا ئەنقەرەی لە بەرنامەکانی فڕۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 دووری خستەوە و ژمارەیەک سزای بەسەر سەپاندووە، لەئێستادا تورکیا هەوڵی ئەوە دەدات ئەو سیستەمانە بگەرێنێتەوە بۆ ڕووسیا لە پێناو بەدەستهێنانی ئەو فڕۆکە جەنگیانەی ئەمەریکا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین