وەزارەتی بەرگریی تورکیا: مووشەکێکی ئێرانمان خستەخوارەوە تورکیە

نوچەنێت

سێیەم مووشەک ئارستەی تورکیا کرا، وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن ئێرانەوە مووشەکێکی بالیستیک ئاراستەی وڵاتەکەمان کراوە، لەلایەن وەزارەتی بەرگریی و سیستەمی بەرگریی هاوبەشی ناتۆ تێکشکێندرا."

ئەمڕۆ هەینی (2026/3/13) مالپەڕی (میللەت) بڵاوی کردەوە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، مووشەکێکی بالیستیکی ئێران کە ئارستەی وڵاتەکەمان کرابوو لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ناتۆ لە دەریای ناوەڕست کە جێگیرکراوە خستمانەخوارەوە، هەروەها وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەشڵێت، بێ دوودڵی ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک کە خاک و ئاسمانی وڵاتەکەمان بکاتە ئامانج و هیوادارین بەزووترین کات ئێران ڕوونکردنەوە سەبارەت بەو هێرشەی ئەمڕۆ بدات.

ئەمە سێیەم مووشەکە لەلایەن ئێرانەوە ئاراستەی تورکیا دەکرێت، هەرچەندە ئێران ڕەتیدەکاتەوە ئەوان ئەو موشەکانەیان بۆ تورکیا ئاراستەکردبێت و ئیسرائیل بەو هێرشە تۆمەتبار دەکات، لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئێران و ئەمەریکا و ئیسرائیل، تورکیا بەهەموو شێوەیەک خۆی لەم جەنگە بەدوورگرتییە، هەروەها بەرپرسانی باڵای تورکیا هۆشداری توندیان داوەتە ئێران سەبارەت بەو هێرشە و هەڕەشەی تۆلەکردنەوە دەکەن. 

هاوکات ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوای ئاراستەکردنی هێرشی مووشەکی بۆ سەر وڵاتەکەیان بەتوندی هۆشداری بە ئێراندا و گووتی، "هاوشێوەی هێرشی ئەمڕۆ لەگەڵ هاوپەیمانی ناتۆ دەستبەجێ ڕێوشوێنی خۆپارێزی پێویست دەگرینەبەر و وەڵامی پێویستی هێرشەکان دەدەینەوە."

لەلایەکی دیکە ئەلیسۆن هارت، گوتەبێژی ناتۆ ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر تورکیا کردوو رایگەیاند، "ئیدانەی بەئامانج گرتنی تورکیا لەلایەن ئێرانەوە دەکەین، ناتۆ پشتیوان و لە پاڵ تورکیا و هەموو هاوپەیمانییەکانی دەوەستێت." 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین