سەرۆكایەتیی هەرێم سەركۆنەی هێرشەكەی سەر كۆنسوڵخانەی ئیمارات دەدات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا بە توندی سەركۆنەی هێرشە درۆنییەكەی سەر كۆنسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر دەكات و دەڵێت، “ێویستە حکوومەتی عێراق ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان جێبەجێ بکات.”

ئەمڕۆ شەممە (14-3-2026) سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە ئەمڕۆ شەممە 2026/3/14 کرایە سەر کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر و بەهۆیەوە دوو پاسەوان بریندار بوون و زیان بە باڵەخانەی کونسوڵخانەکە گەیشت."

هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، "لە کاتێکدا هیوای زووچاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکوومەتی عێراق ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان جێبەجێ بکات، ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە بكات و ئەنجامدەرانی بدۆزێتەوە و سزایان بدات، تاکوو چیتر ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی وڵات نەکەونە مەترسییەوە."

 

دەقی ڕاگەیێندراوەكەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە ئەمڕۆ شەممە 2026/3/14 کرایە سەر کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی ئیمارات لە هەولێر و بەهۆیەوە دوو پاسەوان بریندار بوون و زیان بە باڵەخانەی کونسوڵخانەکە گەیشت.

لە کاتێکدا هیوای زووچاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، دووپاتی دەکەینەوە کە پێویستە حکوومەتی عێراق ئەرکی خۆی بۆ پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان جێبەجێ بکات، ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە بكات و ئەنجامدەرانی بدۆزێتەوە و سزایان بدات، تاکوو چیتر ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی وڵات نەکەونە مەترسییەوە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین