چارەنووسی عێراق دوای خامنەیی چی دەبێت؟! وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگێڕان: سنوور یاسین

پاش کوژرانی ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، ڕابەری پێشووی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاشکرایە گرژییەکان و ناکۆکییەکانی ناوچەکە زیاتر دەبن، واشنتۆن، تەلئەبیب و تاران لە چەندین بەرەی جیاجیاوە پەیامی سەربازی ئاڵوگۆڕ دەکەن بۆ یەکتر. عێراق خۆی لە دۆخێکی هەستیاردا دەبینێتەوە بە تایبەتی پایتەختی ئەم وڵاتە کە بەغدایە وەڵامی حکومەت ڕەنگدانەوەی هەوڵێکی وریایە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی فشارە ناوخۆییەکان و دوورکەوتنەوە لە ئاڵۆزبوونی قوڵتر لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی فراوانتردا بەهۆی بوونی شیعە لەلایەک لە وڵاتەکەدا و بوونی چەندین گرووپی چەکداری جیاواز کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن.

دوای ڕاگەیاندنی کوژرانی خامنەیی، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، "خاکی عێراق دەپارێزرێت لە بوون بە گۆڕەپانی شەڕ لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمەریکا و ئیسرائیل بەرامبەر بە ئێران". بە بڕوای چاودێرانی سیاسی ئەم ساتانە تاقیکردنەوەی عێراقە لە دۆخێکی سەختی هاوسەنگی نێوان شەقام، دەوڵەت و بەڕێوەبردنی هەستی لایەنگری و پەیوەندییە ئایدۆلۆژییەکان و چۆنیەتی بڕیاردانی پاراستنی سەروەری وڵاتەکە و زیان نەگەیاندن بە هاووڵاتییان.

بە بڕوای شیکەرەوە سیاسییەکان، دۆخی تاران و ئاڵۆزییەکانی ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر واقیعی سیاسی عێراق، دابەشبوونی کوتلە جیاوازەکانی  پەرلەمان و دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەردەوامی جێبەجێکردنی یاساکانی وڵات وەک خۆی، پێداگیری کردن لەسەر فەراهەم کردنی میکانیزمی هاوسەنگی ناوخۆیی کە بەرگری لە هەر دەستێوەردان یان هەر لایەنگیرییەکی دەرەکی دەکات.

وەک بەڵگەیەک بۆ گوتەکانیان شیکەرەوە سیاسییەکان ناکۆکیەکانی ئەم دواییانەی عێراق لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران بە نموونە دەهێننەوە هەروەها مشتومڕەکان لەسەر یاسای حەشدی شەعبی و تەرخانکردنی بودجە ئەو ڕاستییە دووپات دەکەنەوە کە هیچ کوتلەیەکی سیاسی کۆنترۆڵی یەکلاکەرەوەی ئاراستەی وڵات نییە و ڕاستەوخۆ بڕیاری خۆی نادات بێ گەڕانەوە بۆ لایەنە جیاوازەکان و هەموو ئەو دەسەڵاتانەی بوونیان هەیە لە پشت بڕیارەکانیانەوە.

ئاشکراشە پەرتەوازەیی لەناو سیستەمی سیاسی عێراقدا ماوەیەکی زۆرە بووەتە خاڵی لاوازی لە وڵات و وەک بەربەست کاری کردووە لە بەردەمیدا. کوتلە ڕکابەرەکانی ناو پەرلەمان، ئەجێندای جیاواز لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەی فەرمانڕەوا و کارلێک لەنێوان ئەکتەرە فیدراڵییەکان و کوردەکان دیمەنێک دروست دەکەن کە کاریگەری دەرەکی لە ڕێگەی دانووستاندنەوە کار دەکات نەک فەرمانی ناڕاستەوخۆ و یان دواخستنی بڕیارەکان و بڕیاردان لە داهاتوودا.

بە گوێرەی زانیارییەکان حکومەتی عێراق لە ڕوانگەی پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانەوە مامەڵە لەگەڵ پەرەسەندنەکانی ناوچەکە دەکات و هەموو ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ دووربوون لە هەر ئاڵەنگاری و ناکۆکییەک کە ڕەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕووبەڕووی ببێتەوە. هەموو ئەم پێشهاتانەش لە کاتێکدایە کاردانەوەی گرنگ و خێرا لە هەموو بەشەکانی کۆمەڵگای عێراقدا بوونی هەیە و ئەگەری زۆرە فشار بخاتە سەر بڕیاردەران بۆ هەڵوێستی ڕوون و ئاشکراتر لە داهاتوودا.

 

کاریگەری جوگرافیا لەسەر عێراق و ئێران

جوگرافیای عێراق و پێکهاتەی سیاسی وڵاتەکە بە دڵنیاییەوە کاریگەری ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر پێشهاتە گرنگ و خێراکانی ناوچەکە، هاوکات بوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە چەندین بنکەی سەربازی لە سەرانسەری وڵات لەلایەک و بوونی گرووپە چەکدارەکان لە سیستەمی سیاسی عێراقدا کاریگەری دەبێت سەبارەت بە داهاتووی ئەم دوو وڵاتە و هەر گرژیەک کە بوونی هەیە لە ناوچەکە و مەترسی تەشەنەسەندنی ڕاستەوخۆ و خێرای هەیە لەسەر بارودۆخەکە.

یەکێک لە هەستیارترین ئەگەر و ڕەهەندەکانی قۆناغی دوای خامنەیی و پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەو گرووپە چەکدارانەوە هەیە کە لە عێراقدا بوونیان هەیە و زۆربەی جار بە ئاشکرا باس لە پاڵپشتییەکانی وڵاتانی تر دەکەن بۆ خۆیان، هاوکات ژمارەیەک لەو گرووپانە بە ڕوونی باس لەوە دەکەن پەیوەندییەکی سیاسی و ئەمنی درێژخایەنیان هەیە لەگەڵ تاران.

لە کاتێکدا نزیکی ئایدۆلۆژی لەگەڵ تاران لە نێو هەندێک گرووپدا بەهێزە، بەڵام ئەمڕۆ لایەنە عێراقییەکان لە سیستەمێکی سیاسی ناوخۆییدا کار دەکەن کە سنوورەکانی خۆی دەسەپێنێت. تەرخانکردنی بودجە، ڕەچاوکردنی هەڵبژاردن، کەواتە پرسیارەکە ئەوە نییە کە ئایا گواستنەوەی سەرکردایەتی ئێران هەڵوێستیان دەگۆڕێت یان نا، بەڵکو چۆن دڵسۆزی ئایینی لەگەڵ بەشداری دەوڵەت لە ساتەوەختێکی ناجێگیری ناوچەکەدا ئاشت دەکەنەوە.

گواستنەوەی سەرکردایەتی لە تاران لەوانەیە ڕکابەرییە شاراوەکان لەناو گۆڕەپانی سیاسی شیعەی عێراقدا زیندوو بکاتەوە. لە کاتێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی لە کاتی قەیرانەکاندا بەرەیەکی یەکگرتوو پێشکەش دەکات، بەڵام پێکهاتەکانی جیاوازن لە چۆنیەتی هەڵسەنگاندنی ئایدیۆلۆژیا بەرامبەر سەقامگیریی دەوڵەت. شێوازی حوکمڕانی سەرۆک وەزیران محەمەد شیعە سودانی بەرەو پتەوکردنی دامەزراوەکان و بەڕێوەبردنی ئابووری دەڕوات و ئارامی لە ڕووبەڕووبوونەوە ئەولەویەتی داوە. کەسایەتییە کاریگەرەکانی تری ناو کامپی شیعەکان، لەوانە ئەو سەرکردەیانەی کە پەیوەندییەکی درێژخایەنیان بە گرووپە چەکدارەکانەوە هەیە، گرژییەکانی ناوچەکە لە ڕوانگەیەکی ئایدۆلۆژیاوە دادەنێن. لە دەرەوەی چوارچێوەکەدا، بزووتنەوەی نیشتیمانی شیعە بە سەرکردایەتی موقتەدا سەدر وەک گۆڕاوێکی پێشبینی نەکراو دەمێنێتەوە و لە ڕووی مێژووییەوە ڕەخنە لە دەستێوەردانی دەرەکی و قۆرخکردنی دەسەڵات لە نێو شیعەکاندا دەگرێت. 

لە ژێر فشاری ناوچەیی زیادکراودا، ئەم تەوژمانە مەرج نییە کوتلە شیعەکان دابەش بکات، بەڵام گفتوگۆی ناوخۆیی چڕتر دەکاتەوە سەبارەت بەوەی عێراق دەبێت تا چ ڕادەیەک لەگەڵ تاران هاوپەیمانێتی بکات.

حکومەتی عێراق بە بەردەوامی باس لەوە دەکات هەندێک لە لایەنەکان پاراستنی سەقامگیری عێراق و پاراستنی لە ململانێی دەرەکی لە پێشینەی هەموو هەنگاوەکان دادەنێن، چونکە دەزانن توندوتیژییەکان دەبێتە هۆی لاوازکردنی دەستکەوتە ئابوورییە و متمانەی هاووڵاتییان بێهێز دەکات. هەندێکی تر ڕووبەڕووبوونەوەکانی ناوچەکە وەک بەشێک لە ململانێیەکی ئایدۆلۆژی گەورە دەبینن کە عێراق ناتوانێت بێلایەن بمێنێتەوە و بێلایەنانە هەڵسوکەوت بکات لەم ڕووەوە.

هاوکات حکومەتی عێراق ڕووبەڕووی فشاری دەرەکی جیاواز دەبێتەوە، لەلایەک فشارەکانی تاران و لە لایەکی ترەوە فشارەکانی واشنتۆن، لەگەڵ ئەوەشدا بێبەش نییە لە فشارە جیاوازە ناوخۆییەکان لەلایەن ماڵی شیعەکانەوە  بەهۆی ئەوەی کاریگەری ڕاستەوخۆیان هەیە لە عێراق و لە هێورکردنەوە و زیاترکردنی کێشە و ناکۆکییەکان.

لە لایەکی ترەوە بەردەوامی بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمەریکا لە عێراق شێوازێکی تری ئاڵۆزی دەخاتەڕوو. دامەزراوە و بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە دوای گرژییەکانی پێشووی ناوچەکە دەستیان لە کاردانەوەی تۆڵەسەندنەوە هەبووە یاخود بە پێچەوانەوە دەکرێنە ئامانجی هێرشە جیاوازەکانی ئێران وەک کاردانەوەیەکی ئەم وڵاتە، بنکە و بارەگا جیاوازەکانی ئەمەریکا لە وڵاتانی جیاوازی ناوچەکە دەکاتە ئامانج. 

بە بڕوای چاودێرانی سیاسی عێراق کەوتووەتە نێوان دوو بژاردە لەم پرسەدا لەلایەک دەبیت هەنگاو بنێت بەرەو کەمکردنەوەی پشت بەستن بە سەرچاوە وزەییەکانی ئێران لەلایەک و لایەنەکەی تریش پەیوەندیدارە بە هەماهەنگی ئەمنی لەگەڵ ئەمەریکا و پەیوەندییە بازرگانییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ ئەمانە هەموو هەنگاوی پەیوەندیدارن بە بڕیاردانی ڕاستەقینە لەلایەن عێراقەوە.

چەند سیناریۆ و ئەگەری جیاواز هەیە کە دەتوانێت ئاڵوگۆڕەکان سنووردار بکات بەبێ ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ئەوتۆی بەردەوام لەلایەن عێراقەوە و ڕێگە بە عێراق دەدات هاوسەنگی خۆی بپارێزێت لە هەر ململانێیەکی ناوچەیی فراوانتر و توانای بەغدا بەهێز بکات بۆ دووربوون لە تێوەگلان لە ناکۆکییەکانی ناوچەکەدا.

سەرچاوە: ماڵپەڕی (شەفەق نیوز)

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین