هێرشەکانی ئێران گومان دەخاتە سەر توانای سەربازیی ئەمەریکا وەرگێڕان

نوچەنێت

وەرگیڕانی: دنیا ئەحمەد

ئەمەریکا لە کاتێکدا بانگەشەی ئەوەی دەکرد جەنگی ئێران لە ماوەی (48) کاتژمێردا تەواو دەکات، بەڵام ئەگەر سەیرکەین لەم ساڵانەی کۆتاییدا ئەمەریکا ڕووبەڕووی زیانێکی سەربازیی گەورە بۆتەوە، ئەگەر توانای سەربازیی ئێران و ئەمەریکا بەراورد یەکترکەین بەدڵنیاییەوە ئەمەریکا بەهێزترە، بەڵام سوپرایزی ئێران لەوجەنگەدا دەردەکەوێت بە هێرشکردنە سیستەمی ڕادار، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی، فڕۆکەی جەنگی و بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە زۆربەی وڵاتانی کەندا و بگرە عێراقیش دەیبینین ئەمەریکا زیانێکی خەیاڵی لە کەرتی سەربازیی بەرکەوتووە.

لەلایەکی دیکەدا تەنیا زیانی ماددی و سەربازیی نییە، بەڵکو نوێنەرە دیپلۆماسییەکان و خاڵە هەواڵگرییەکانی ئەمەریکا لێکەوتەی خراپیان بەرکەوتووە، هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکانی وێنەی مانگی دەستکرد لەم دوو‌هەفتەی جەنگەدا هەرەیەک لە دامەزاوە گرنگەکانی ئەمەریکا و ئاسایشی کارمەندان و توانای بەرگریی فشارێکی زۆریان لەسەرە و لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا گومان لەسەر توانای سەربازیی واشنتۆن دروست بووە.

ترەمپ: "جەنگی ئێران لەماوەی (48) کاتژمێردا تەواو دەکەین" 

لە (28)ـی شوبات، هێرشی هاوبەشی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەدژی ئێران دوو هەفتەی تێپەراندووە، تاران لە جوگرافیەکی فراواندا وەڵامێکی توندی ئەو دوو وڵاتە زلهێزەی داوەتەوە بەهێرشکردنە سەر سیستەمی رادار، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی، فڕۆکەی جەنگی و بنکە سەربازییەکان. هەروەها زیانێکی زۆری بە توانای سەربازیی هەردوو وڵات گەیاندووە، بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان و ڕاپۆرتی ئاژانسەکان دەردەکەوێت ئیدارەی واشنتۆن زیانێکی خەیاڵی ماددییان بەرکەوتووە. 

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای ئێران، سوپای پاسداران ئاشکرای کردووە، لە ماوەی دوو هەفتەی جەنگدا هێرشیکردووەتە سەر (60) شوێنی ستراتیژیی ئەمەریکا و زیاتر لە (500) شوێنی سەربازیی ئەمەریکا و ئیسرائیلی کردووەتە ئامانج، توانایەی بێوێنەی لە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی و مووشەک نیشانداوە، وەک ئەوەی ئەو سوپایە ئاماژەی بەوەکردووە کە نزیکەی (700) جۆری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و سەدان مووشەکی لەماوەی دوو هەفتەی رابردوو لەم جەنگەدا بەکارهێناوە.

هاوکات میدیای ئێران راشیدەگەیێنن، ئەمەریکا تەنیا لەماوەی ئەو دوو هەفتەیەدا بەبەهای (3.84) ملیار دۆلار کەرەستەی سەربازیی وەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و پێکهاتەکانی راداری لەدەستداوە، هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا هەر لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکە وەک ئەوەی دڵنیابێت لە  سەرکەوتن و گووتی، "جەنگی ئێران لەماوەی (48) کاتژمێردا تەواو دەکەین." 

هێرشەکان چاویان کوێرکردن

هەر لە ڕۆژەکانی سەرەتای جەنگەکەدا گەورەترین زیان لە وڵاتانی ناوچەکە بەر سیستەمی بەرگریی و ڕاداریی ئەمەریکا کەوت، وەک ئاشکرایە پێکهاتەکانی ڕاداری (AN/TP-2) کە سەر بە سیستەمی مووشەکی بالیستیکی (THAAD)ـیە، لە وڵاتانی وەک ئیمارات و سعودیە و ئوردن کەوتنە بەر هێرشی سەختی ئێران، هەر چەندە واشنتۆن ئەو زیانە ڕەتبکاتەوە بەڵام بەگوێرەی وێنەی مانگی دەستکرد دەردەکەوێت زیاتر لە چوار سیستەمی ڕاداری ئەمەریکا زیانی بەرکەوتووە، لەکاتێکدا نرخی ئەو سیستەمانە بە (2) ملیار دەخەملێندرێت. 

گورزێکی دیکەی ئێران لە ئەمریکا، بە ئامانج گرتنی سیستەمی ڕاداری ئاگادارکردنەوەی ئەمەریکا لە جۆری (AN/FPS-132) لە بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید لە  قەتەر بوو بە بەهای (1.1) ملیار دۆلار زیانی بەرکەوت. هەروەها بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز بڵاوی کردۆتەوە، سێ ڕاداری ئەمەریکا لە کەمپی عارفجان لە کوێت بەر مووشەکی ئێران کەوتووە بەبەهای (30) ملیۆن دۆلار زیان بەر کەرتی سەربازیی ئەمەریکا کەوتووە.

چەندین درۆن و فڕۆکەی جەنگی ئەمەریکا لەم جەنگەدا ونبوونە

لەلایەن بەرپرسانی ئەمەریکا پشتراستکرایەوە کە لەکاتی هێرشکردنە سەر ئێران نزیکەی (11) فرۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی (MQ-9 reaper) خراوەتە خوارەوە هاوکات ئەو بەرپرسانی ئەمەریکا زیانی کەوتنەخوارەوەی ئەو یانزە فڕۆکەیە بۆ نزیکەی (330) ملیۆن دۆلار دەخەملێنن.

لە ڕۆژەکانی سەرەتای ئەم جەنگەدا لەلایەن سوپای کوێتەوە بە سیستەمی بەرگریی ئاسمانی سێ فڕۆکەی جەنگی (ئێف 15)ـی ئەمەریکا بەهەڵە خرایە خوارەوە، هاوکات بەرپرسانی سەربازیی ئەمەریکا زیانی ئەو سێ فڕۆکەیە نزیکەی بۆ (282) ملیۆن دۆلار دەخەملێنن، لەلایەکی دیکە زیانی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی سووتەمەنی پرکردنەوەی جۆری (KC-135)ـی ئەمەریکا لە عێراق نزیکەی (80) ملیۆن دۆلار بووە، هەروەها لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی شازادە سوڵتان لە سعودیە  زیان بە زیاتر لە پێنج فڕۆکەی سووتەمەنی پرکردنەوەی ئەمەریکا کەوت.

هێرشی ئێران بۆ سەر بارەگای کەشتی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمەریکا

هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر شاری مەنامای پایتەختی بەحرەین کە زیانێکی گەورەی لە بارەگای کەشتی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمەریکا دا، بەگوێرەی زانیارییەکانی بەرپرسانی ئەو شارە، لە ئاکامی ئەو هێرشە دوو تێرمیناڵی پەیوەندییەکانی مانگی دەستکرد  و ژمارەیەک لە بینای گەورەی سەر بە ئەمەریکا کرانە ئامانج و زیانەکانیش نزیکەی بۆ (20) میلۆن دۆلار دەخەملێندرێت.

تەقینەوەکانی سی ئای ئەی

هێرشەکانی تاران تەنیا بنکە سەربازیی و کەرەستە سەربازییەکانی ئەمەریکای نەگرتەوە، بگرە ئێران کونسوڵخانەکانی ئەمەریکا لە دوبەی و باڵیۆزخانەکانی کوێت و ڕیازی کردە ئامانج و بەخێرایی داخران، هەروەها لە (4)ـی ئاداردا ئێران هێرشیکردە سەر کۆمەڵگەی باڵیۆزجخنەی ئەمەریکا لە ڕیاز کە تیایدا نووسینگەی سی ئای ئەی کردە ئامانج. 

ئێران جگە لەو هێرشە، بالیۆزخانەی ئەمریکای لە عێراق بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردە ئامانج دوای ئەو رووداوە ئەمەریکا کارمەندانی دیپلۆماسی و هەوڵگیری لە بەغدا گواستەوە بۆ هەولێرە دواتریش بۆ بنکەی سەربازییەکانی بەریتانیا لە قوبرسی باشوور. 

هەرچەندە ئێران لە ماوەی ئەو دوو هەفتەیەدا هێڕشێکی چڕی لەسەر بوو، بەڵام لەمانجگرتنی ئەمەریکا و زیان گەیاندن بە بەرژەوەندیەکانیان بەردەوام بوو، سوپای پاسداران لە پلانێکی نهێنیدا هێرشی بۆ سەر چەندین ئۆتێلی وڵاتانی عەرەبی دەستپێکرد، کە تیایدا سەربازانی ئەمەریکا دەمانەوە، هەربۆیەش باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لەو وڵاتانە بەپەلە لە ڕاگەیێندراوێکدا داوای لە هاووڵاتیانی کرد ئەو وڵاتانە بەجێبهێڵن.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە جەنگی دژ بە ئێراندا (140) سەرباز بریندار بوونە و (8) لەو بریندارانە بە سەختی برینداربوونە، هاوکات فەرماندەی ناوەندی سەربازیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لە سەرەتایی ئەو جەنگە تاوەکو ئێستا (13) سەربازییان گیانی لەدەستداوە.

لەکاتێكدا ئەمەریکا بەردەوامە لە هەڕەشە و ستایشکردنی توانای سەربازیی وڵاتەکەی، هاوکات ترەمپ بە پێداگیرانە ڕایدەگەیێنێت کە بەردەوامی بەو جەنگە دەدات و دەڵێت، بەراورد بە سەرەتای جەنگەکە ئێران توانای سەربازیی زۆر لاوازبووە، بەڵام ئێران بەپێچەوانەوە بەردەوام سەرنجی لەسەر بە ئامانج گرتنی بنکە گرنگرکانی ئەمەریکایە لەوڵاتانی ناوچەکە و پێیوایە بەم رێگەیەوە زیانێکی زۆر بە توانای سەربازیی و بودجەی سەربازیی ئەمەریکا دەدات وەک دیارە بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ئەلعودەید، عەلی ساڵم، ئەلدەفرا، کەمپی بورهرینگ چەندین جار بە مووشەک لەلایەن ئێرانەوە کراونەتە ئامانج و لێرەدا بەتایبەت وڵاتانی ئەوروپا گومانیان لەسەر توانای سەربازیی واشنتۆن بۆ دروست بووە کە وڵاتێکی زڵهێز و خاوەن توانای سەربازییەکی خەیاڵی چۆن ناتوانێت بەرژەوەندییەکانی خۆی لە هێرشی ئێران لە ناوچەکە بپارێزێت.

لە ئێستادا هەموو ئامانجی ئێران زیان گەیاندنە بە کەشتی فڕۆکە هەڵگریی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵنم هەرچەندە گوتەبێژی ئەرکانی گشتی ئێران لە هەواڵێکدا رایگەیاند کە زیانیان بەو کەشتییە زەبەڵاعە گەیاندووە، بەڵام ئەمەریکا ئەمەی ڕەتکردەوە.  

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بانگەشەی ئەوە دەکات هەموو توانای هێزی دەریایی ئێرانیان لەناوبردووە، عەلی محەمەد ناینی گوتەبێژی سوپای پاسداران وەڵامی توندی ترەمپ دەداتەوە و رایگەیاند، ترەمپ دەڵێت دەسەڵاتی گەرووی هورمز لەژێر دەستی ئێران نەماوە، ترەمپ ئەگەر تۆزێک غیرەتی هەیە با کەشتیە زەبەڵاعەکانی بهێنێتە کەنداوی فارس ئەو کات دەیبینێت ئایا توانای سەربازیی دەریاییمان نەماوە یان نا. هەروەها عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وەک وەڵامێک بۆ ئەو قسەیەی سەرۆکی ئەمەریکا گووتی، وەک دەیبینین ترەمپ وا خەریکی پارانەوە لە وڵاتانی ناوچەکە بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز.  

سەرچاوە: (یەنی شەفەق)

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین